به
هه‌موو زانستێكی هاوچه‌رج باوه‌ڕ مه‌كه‌ن
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا
به هه‌زاران توێژینه‌وه و ده‌رخستن و دۆزینه‌وه و تیۆری زانستی جۆراو جۆر په‌یدا
بووه و سه‌ری هه‌ڵداوه ، ئینجا به هۆی زاڵبوون و هێزی عه‌وله‌مه و ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه
گه‌یشتوونه‌ته سه‌رانسه‌ری جیهانیش.
هه‌ڵه‌یه هه‌رچی جاڕی
بۆ درا و ڕاگه‌یه‌ندرا و وترا لێكۆڵێنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌و له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی
زانستی به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون و زانایان له فڵانه وڵاتی ڕؤژ ئاوا به‌وه
گه‌یشتن… ئیتر باوه‌ڕ بكه‌ین
و وه‌كو ده‌قێكی پیرۆز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل بكه‌ین و خۆمان بده‌ین به ده‌سته‌وه،
چونكه بارودۆخی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كانی دونیا و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
به ئاسانی ده‌توانن زۆر شتمان له‌به‌ر چاو گه‌وره بكه‌ن و بیكه‌ن به ڕاستی
زانستی باوه‌ر پێكراو و حاشا هه‌ڵنه‌گر، له كاتێكدا خۆیشی ڕه‌نگه هیچ بنه‌مایه‌كی
زانستی نه‌بێت و سیناریۆیه‌ك بێت ده‌یان ئامانجی شاراوه‌ی له پشت بێت ئه‌م قسه
ڕاسته له سه‌ر هه‌مووی ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد جێبه‌جێ نابێت به‌ڵام وور
نییه زۆریشیان بگرێته‌وه،.
با ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت:
1- ئێمه توانای دڵنیابوون و لێكۆڵینه‌وه‌مان نییه
له ڕاستی و درووستی ئه‌و دۆزینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌و قسه زلانه‌ی كه ده‌یكه‌ن،
بۆیه تا به یه‌قین و دڵنیاییه‌وه بۆمان یه‌كلا نه‌بێته‌وه باشتره ئه‌گه‌ر ڕه‌تیشی
نه‌كه‌ینه‌وه بوه‌ستین و له خۆمانه‌وه پشتگیری كوێرانه‌ی نه‌كه‌ین.
2- ئه‌سڵ له سه‌رچاوه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌و
توێژینه‌وه وخاوه‌نه‌كانیان و حكومه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاتانه ئه‌وه‌یه باوه‌ڕیان
پێ نه‌كه‌ین وتۆمه‌تباریان بكه‌ین تا دڵنیا ده‌بینه‌وه و گومان به یه‌قین ده‌ڕه‌وێنینه‌وه،
چونكه ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی بنچینه‌ی بنچینه‌كانه به‌لایانه‌وه و سه‌رپێچی ڕه‌وشتی
ودرۆ و چه‌واشه كردنی خه‌ڵكی به‌لایانه‌وه نه عه‌یبه و نه گوناهه له كاتی
پێویستدا، بنه‌مای الغایة تبرر الوسیلة ش بنه‌مایه‌كی كارپێكراوه له هه‌موو
جومگه‌كانی سیاسه‌ت و زانست و شارستانی به گشتی.
إحسان برهان ا‌لدین
2 جمادى الآخر 1440
7/2/2019 سلێمانی
