
له‌به‌ر كردنی قورئان چ پێویستی به
جاڕنامه هه‌یه؟
ئه‌رێ ئێوه قورئانتان له‌به‌ر خه‌ڵكی له‌به‌ر كردووه یان له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارتان؟!
بۆ به ده‌ستی خۆتان گڕ به‌رده‌ده‌نه خه‌رمانی ئه‌جرو پاداشته‌كانتان ، بۆ خۆتان
ده‌كه‌نه هه‌واڵی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌ناڵه‌كان، بۆخۆتان ده‌كه‌نه ده‌ستكه‌وتێكی
گوماناوی ڕێكخراو‌و حیزبه‌كان، هاوار بۆ ئێوه چه‌ند داماون، بێ ئه‌وه‌ی به خۆتان
بزانن به كارهێنراون، دڵتان خۆشه به‌وه‌ی قورئانتان له‌به‌ر كردووه و به‌و هۆیه‌وه
خۆتان نمایش ده‌كه‌ن وخۆتانی پێوه ده‌نوێنن، پێشینانی ئوممه‌ت چاكه‌و عیباده‌ته‌كانیان
ده‌شارده‌وه، ئه‌ی ئێوه شوێنكه‌وتووی كێن له ئاهه‌نگیكی وه‌ها ناكۆك له گه‌ڵ
شه‌رع ڕایده‌گه‌یه‌نن؟ ئه‌ی كه‌واته ئێوه مه‌ترسی ئه‌وه‌تان له‌سه‌ر هه‌یه ته‌نها
به‌ڕواڵه‌ت شوێنكه‌وتووی قورئان بن و له ناوه‌ڕۆكی تێنه‌گه‌یشتبن، خۆزگه ته‌نها
سوره‌تی (النور والاحزاب) و ئه‌و ئایه‌تانه‌ی باسی بیروباوه‌ڕ و حوكمی تایبه‌ت به
ئافره‌تانی تێدایه له‌به‌ر بكردایه، به‌ڵام له جه‌وهه‌رو ڕوحی به‌باشی تێبگه‌شتنایه
و كارتان پێ بكردایه، ئه‌مه‌ی كه كردووتانه نه دایكانی ئیمانداران سه‌رمه‌شقتانه
ونه كه‌سێكی له دین تیگه‌یشتووی زانا پێشه‌نگتانه، جا له منه‌وه وه‌ریبگرن
ئامۆژگارییه‌كی برایانه:
خوشكه ئازیز و داماوه‌كانم: له‌و خۆده‌رخستن و خۆعه‌رز كردنه بگه‌ڕێنه‌وه‌و
پاشگه‌ز ببنه‌وه و فرمێسكی په‌شیمانی هه‌ڵوه‌رێنن، له‌به‌ركردنی قورئان بۆ ئه‌وه
نییه ئاهه‌نگی بۆ بگێڕن وبكرێنه هۆكارێك ڕێكخراو‌و حیزبه‌كان خۆیانتان پێوه هه‌ڵنێن،
كاره‌كه‌تان هه‌ڵه‌یه سوێند به الله مه‌به‌ستێكم نییه جگه له ئامۆژگاریتان و
به‌رژه‌وه‌ندی دین و دونیای ئێوه و هه‌ڵسان به واجبی بانگه‌واز، ئێوه بێ ئه‌وه‌ی
به خۆتان بزانن بوونه‌ته ئامراز و ژماره‌یه‌ك له‌لای ئه‌وانه‌ی شته‌كان وه‌كو
ژماره وه‌رده‌گرن.
ئه‌زانی خوشكه باشه‌كه‌م جیاوازی ئه‌وه‌ی قورئانت له‌به‌ر بێت و له موسحه‌ف
بیخوێنیته‌وه چییه؟ ته‌نها ئه‌وه‌یه تۆی حافیز قورئان زیاتر دڵ و ده‌روونتی پێ
ئاوه‌دان بكه‌یته‌وه‌و واتاكانی قورئان و بیروباوه‌ڕی ناو قورئان له ناخت‌دا ڕه‌گ
داكوتێت وڕه‌نگ بداته‌وه وله خۆتدا به‌رجه‌سته‌ی بكه‌یت! جا ئه‌گه‌ر له ده‌ستپێكی
له‌به‌ركردنیدا سه‌رپیچی حوكمه‌كانیت كرد كه‌واته تۆ سته‌مت له خۆت كردووه
وكارت به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نه‌كردووه ، ئه‌گینا تا ماوی قورئان له‌به‌ر نه‌كه‌یت
هیچ زیانێكی بۆت نییه و هیچ لۆمه‌یه‌كت له دونیا‌و دواڕۆژدا له سه‌ر نییه، ئه‌گه‌ر
ئافره‌تێكی موه‌حید و جێبه‌جێكار بیت بۆ مه‌نهه‌ج و ڕێبازه‌كه‌ی..
له كۆتایشدا به خوشكانی به‌ڕێزم ده‌ڵێم: ئاوڕ له فه‌توای موفتییه‌كان مه‌ده‌نه‌وه‌و
وله جیاتی ئه‌وه پرسیارێك له دڵه‌كانی خۆتان بكه‌ن كه پێم وایه ئه‌وان
موفتییه‌كی ڕاستگۆن و له ژێر كاریگه‌ری بارودۆخدا نین، بزانه دڵه‌كانتان به‌و خۆ
ئیعلان كردن و جاڕدانه كه ئێوه قورئانتان له‌به‌ر كردووه و له ئاهانگێكی له‌و
جۆره‌شدا نمایش بكرێت ئاسووده‌ن؟ من دڵنیام كه‌سانێك ئه‌وه‌نده پاك بن له سه‌رده‌می
غه‌ریبی ئیسلام و نه‌فامی موسوڵماناندا قورئان له‌به‌ر بكه چاكه‌ی تریشیان زۆره
وله ناخه‌وه له‌و كاره‌ی كه پێیان كراوه ناڕازین..والله أعلم بالصواب.
إحسان برهان ا‌لدین
2019-1-26