ئایا مرۆڤ گه‌یشتووه‌ته سه‌ر مانگ؟
ئه‌م پرسیاره تازه نییه، به‌ڵكو مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای به‌رواری 20ی تەمموزی ساڵی 1969 كه گه‌یشتنی مرۆڤ له‌و ڕۆژه‌دا بۆ سه‌ر مانگ ڕاگه‌یه‌ندرا، ئه‌وه‌ش نه‌بێت پرسیاره‌كه ته‌نها له سه‌ر ئاستی خه‌ڵكی ئاساییه‌وه كرابێت، کە هەر لەو کاتەدا ڕاپرسییەکان دەریانخست لە سەدا بێستی گەلی ئەمریکا باوەڕیان بەوە نییە کەس چووبێتە سەر مانگ و ئه‌وه‌یان به سیناریۆیه‌ك دانا له چوار چێوه‌ی جه‌نگی ساردی نێوان ئه‌رمریكا و ڕوسیا، به‌ڵكو زۆر زانای بواری بۆشاییی ئاسمان وفه‌له‌ك و فیزیا به گومانێكی زۆره‌وه ئه‌و پرسیاره‌یان كردووه و لە ڕووناکی ئەو وێنەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکرایەوە سەبارەت بە گەیشتنی دەستەی ئاسمانگەڕەکانی سەر ئەپۆللۆ 11، له‌وانه ته‌نها بۆ نموونه له ئه‌مریكا: زانای ماتماتیكی ئه‌مریكی جیمس كریني له ساڵی 1970 له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا نكۆڵی كرد له‌وه‌ی له توانای مرۆڤه‌كاندا بێت بچنه سه‌رمانگ، هه‌روه‌ها كتێبی: “نحن لم نذهب بتاتا إلى القمر”، له ساڵی 1976 ده‌رچوو له نووسینی بيل كيسينغ و كتێبی: (ناسا تُقمّر أمريكا) له نووسینی توێژه‌رێكی ئه‌مریكی به‌ناوی (رالف ريني) وچه‌ندین بابه‌ت كه له‌و كاته‌وه له ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزبڵاوبوویه‌وه.
به‌ڵام لای خۆمان و لای زۆرێك له وڵاته دواكه‌وتووه‌كان یان گه‌شه‌كردووه‌كان تاكو نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردوو و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مینیش كه‌سێك گومانی له‌وه بكردایه كه ئه‌مریكییه‌كان توانیویانه بچنه سه‌رمانگ، گاڵته به ئه‌قڵی ده‌كرا و به كه‌سێكی دوا كه‌وتوو وه‌سف ده‌كرا، ئه‌ڵبه‌ته بێ ئه‌وه‌ی له ڕووی زانستییه‌وه بزانن ئه‌گه‌ر توانینی چوونه سه‌ر مانگ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه چه‌نده؟به‌ڵام وه‌كو وتمان گومانه‌كان له‌و باره‌وه – به‌ڵام به ده‌نگێكی نزم و نه‌بیستراو – هه‌ر له كۆنه‌وه بوونی هه‌بووه، وا چه‌ند ساڵێكیشه له لایه‌ن به‌رزترین زانا و لایه‌نه زانستیی و ئه‌منییه‌كانه‌وه و به هۆكاری جیا جیا به‌ڵگه‌ی زانستی ده‌خه‌نه ڕوو وبه ڕاشكاوانه‌تر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌ك هه‌ر كه‌س نه‌چووته سه‌رمانگ به‌ڵكو له بنچینه‌دا له توانای مرۆڤه‌كاندا نییه بچێته سه‌ر مانگ.
به‌سه‌رهاتی ڕووداوی هه‌وڵی مرۆڤه‌كان بۆ گه‌یشتن به سه‌رمانگ یان ده‌رچوون له مه‌داری زه‌وی له په‌نجاكانه‌وه له سه‌رده‌می جه‌نگی ساردی نێوان ئه‌مریكا و ڕوسیا ده‌ست پێ ده‌كات كاتێك یه‌كیتی سۆڤێت له ساڵی 1959 لونا 2ی به‌بێ سه‌رنشین نارده بۆشایی ئاسمان و سه‌ر مانگ هه‌روه‌ها دواتر له 12-4-1961 دا ده‌رچوونی (یۆری گاگاری) یان ڕاگه‌یاند بۆ ده‌ره‌وه‌ی خولگه‌ی زه‌وی و له بۆشایی ئاسمانه‌وه توانی ته‌ماشای زه‌وی بكات و به‌ده‌وریدا بخولێته‌وه.
ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه ئه‌مریكییه‌كان كاریان بۆ ئه‌وه ده‌كرد به ده‌ستكه‌وتیكی گه‌وره‌تر پێشی ڕووسه‌كان بده‌نه‌وه.
ئه‌وه بوو ئه‌مریكا له 1969/7/20 ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه گه‌شتی ئه‌پۆللۆ 11 گه‌یشته سه‌ر مانگ و نیل ئه‌رمسترۆنغ وه‌كو یه‌كه‌مین مرۆڤ پێی خسته سه‌ر مانگ.
دوای ئه‌و گه‌شته كه به یه‌كه‌م گه‌شتی مرۆڤایه‌تی دانرا بۆ سه‌ر مانگ و تا وه‌كو ساڵی 1972 پێنج جاری تر به وته‌ی خۆیان و ئه‌وه‌ی بۆ راگه‌یاندنه‌كانی دونیا خستنیانه ڕوو چوونه‌ته سه‌ر مانگ، به‌ڵام له‌و ساڵه‌وه تاكو ئه‌مڕۆژه‌ی خۆمان گه‌شته‌كان به جارێك ڕاوه‌ستا و جاریكی تر ئه‌مریكا نه‌یتوانی هیچ گه‌شتێكی تر بۆ سه‌ر مانگ ڕیك بخات!
له‌لایه‌ن زانایان و پسپۆڕانه‌وه تێبینی و گومان و ره‌خنه‌ی زۆر ئاڕاسته‌ی ئه‌و گه‌شتانه كراوه وده‌یان پرسیاری بێ وه‌ڵام تاكو ئێستا ماونه‌ته‌وه له‌و باره‌وه، دیارترین ئه‌و پرسیار وگومان و ڕه‌خنه زانستیانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكییه‌كان كراوه سه‌باره‌ت به گه‌یشتنی ئه‌وان بۆ سه‌ر مانگ بریتین له:
1- كاتێك ئه‌رمسترۆنگ له گه‌ل بز ئه‌ڵدرینی ڕه‌فیقیدا ئاڵای ئه‌مریكایان له‌سه‌ر مانگ ده‌چه‌قاند ئاڵاكه به ڕوونی ده‌شه‌كایه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی بایه‌كی توند لێی بدات، له كاتێكدا گومان له‌وه‌دا نییه كه له‌سه‌ر مانگ با نییه تا بیشه‌كێنێته‌وه! ئه‌مه‌ش سه‌رنجی زۆربه‌ی زانا و شاره‌زاكانی بۆ خۆی ڕ‌اكێشا و سه‌ره‌تای گومان كردن بوو له تێكڕای گه‌شته‌كه!
2- له وێنه‌كاندا ته‌نها ڕه‌شایی له‌ده‌روبه‌ریان ده‌رده‌كه‌وێت و هیچ ئه‌ستێره‌یه‌ك دیار نییه! بۆیه هه‌ر زوو پسپۆڕانی ڕووسی و ئه‌مریكیش ئه‌وه‌یان وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك ته‌ماشا كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی بووه له كاتی ده‌رهێنانی فیلمه‌كه و مه‌سه‌له‌كه به تێكڕا زیاتر نییه له سیناریۆیه‌كی سیاسی له میانه‌ی پێشبڕكێی ئه‌مریكا و یه‌كیتی سۆڤێت له سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا!
3- له‌سه‌ر مانگ تاكه سه‌رچاوه‌ی ڕوناكی خۆره و به‌و پێیه‌ش ده‌بیت سێبه‌ره‌كان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ده‌ربكه‌ون له كاتێكدا له وێنه‌كاندا وا ده‌رده‌كه‌وێت سێبه‌ره‌كان جیاوازییان هه‌یه‌و ڕێك و پێك نین به یه‌ك ئاراسته‌دا، ئینجا ئه‌و شتانه‌ی ده‌كه‌ونه سێبه‌ره‌وه ده‌بوو به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بینرێن چونكه تیشكی خۆر له‌به‌ر نه‌بوونی به‌رگی ئاسمانی پێچه‌وانه نابێته‌وه له‌سه‌ر مانگ، ته‌نانه‌ت ده‌سته‌واژه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كه به ئینگلیزی له‌سه‌ر ئاڵاكه نووسرابوو به‌رده‌وام ڕوناك بوو ته‌نانه‌ت له‌و حاڵه‌تانه‌شدا كه لێواره‌كانی ده‌كه‌وته سێبه‌ره‌وه!
4- ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه به‌سه‌ر مانگدا پێی ده‌گه‌ڕان له وێنه‌كاندا به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك شوێن تایه‌كانیان ناكه‌وێت ودیار نییه! وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خۆڵه‌كه‌دا ڕێنه‌كات!
5- پله‌ی گه‌رمی له‌سه‌ر مانگ به‌ڕۆژ زیاتر له 120 پله‌یه و به‌شه‌و زیاتر له 150 پله له ژێر سفره‌وه‌یه، ئه‌وه‌ش پێویستی به جۆره پۆشاكێكی زۆر تایبه‌ته به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌رما و گه‌رما زۆره بگرێت و ئه‌و توانایه‌ش له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌رده‌ست نه‌بووه، ئه‌و پۆشاكه‌ش كه له‌به‌ریانكردبوو پێكهاته‌كه‌ی بۆ زانایان ئاشكرابوو كه له ئه‌له‌منیءم درووست كراوه و ده‌یانزانی كه توانای به‌رگری ئه‌و جۆره تیشك وكه‌ش و هه‌وایه‌ی نییه!
.
6- توانا ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌راورد به ئێستا كه‌م و سنووردار بووه، له‌وه كه‌متر بووه پێشكه‌وتنێكی وا گه‌وره و هه‌نگاوێكی وا زه‌به‌لاحی پێ بنرێت، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی وا چل ساڵ تێپه‌ر بووه له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شه‌یه و هه‌رگیز جارێكی تر نه‌یاتوانی باسی چوونه سه‌ر مانگ بكه‌ن، یان ته‌نانه‌ت به ده‌وری مانگیشدا بخولێنه‌وه!
7- سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی تیشكی زیانبه‌خش و ترسناك له‌سه‌ر مانگ، هه‌ردوو ئاسمانگه‌ڕه‌كان ئه‌رمسترۆنگ و بز ئه‌ڵدرین له گه‌شتی گالیسكه‌ی ئه‌پۆللۆ 11و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وانیش كه گوایه چوونه‌ته سه‌ر مانگ و گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی كه ژماره‌یان دوانزه كه‌س بووه، هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه وه‌كو شێرپه‌نجه و سووربوونه‌وه‌ی پێست كه ئه‌و تیشكانه درووستی ده‌كه‌ن! به‌ڵكو زانای فیزیایی ڕووسی ئه‌لیكسه‌نده‌ر بابۆف ئه‌ڵێت هه‌موو ئاسمانگه‌ڕه ڕووسییه‌كان كه له‌بۆشایی ئاسمان ده‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زه‌وی به حاڵه‌تێكی ته‌ندرووستی خراپ ده‌گه‌ڕانه‌وه و به‌ده‌ست هه‌ڵده‌گیران چونكه توانای ڕاوه‌ستان و ڕێكردنیان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان به پێچه‌وانه‌وه به پێی خۆیان ڕێیان ده‌كرد و له بارێكی ته‌ندرووستی زۆر باش‌دا بوون كه ئه‌وه جێگای سه‌ڕسوڕمانه و گومانه!
8- ئه‌و زانایانه‌ی ڕووداوی چوونه سه‌ر مانگ به شانۆگه‌رییه‌كی سیاسی و ده‌رهاوێشته‌ی جه‌نگی ساردی نێوان ئه‌و زلهێزه ده‌زانن پێیان وایه ئه‌و جێگه‌ی ئه‌و گرتانه‌ی تێدا گیراوه بریتییه له بیابانی نیڤادا و به‌دیاری كراویش له ناوچه‌ی 51 ی به‌ناوبانگ كه تا ئه‌مڕۆیش كه‌س ناتوانێت نزیكی بكه‌ویته‌وه و ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی سه‌ربازی ئه‌مریكییه.
9- ئینجا ئه‌و پرسیاره‌ش هه‌ر له‌و كاته‌وه ده‌كرێت و دووباره ده‌كرێته‌وه: وێنه‌گره‌كه كێیه كه وێنه‌كانی گرتووه؟ ناڵێن ئه‌رمسترۆنگ یه‌كه‌م كه‌س بووه له گالیسكه‌كه دابه‌زیوه‌و پێی خستووه‌ته سه‌ر مانگ، باشه ئه‌گه‌ر ڕاستیش بێت كامێراكه له‌سه‌ر سینگی بز ئه‌ڵدرین جێگیر كراوه خۆ ئه‌و كاته ئه‌و هێشتا دانه‌به‌زیبوو، ئه‌وه‌ش كه ده‌ڵێن كامێراكه له‌سه‌ر سنگی هاوڕێكه‌ی ئه‌رمسترۆنگ جێگیر كراوه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه وا نییه چونكه له وێنه‌یه‌كدا له پێشه‌وه‌ی خوده‌كه‌ی ئه‌رمسترۆنگ وێنه‌ی هاوڕێكه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت وئه‌و جێگه‌ی پۆشاكه‌كه‌ی دیاره‌و هیچ كامێرایه‌كی له‌سه‌ر نییه.
10- ڕێكردنی ئه‌رمسترۆنگ و هاوڕێكه‌ی له‌سه‌ر مانگ به خاوی و بازدانیان به‌و شێوه ناگۆنجێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزی كێشكردنی مانگ شه‌ش جار له هێزی كێشكردنی زه‌وی كه‌متره، كه ئه‌مه سه‌رنجی زانایانی بۆ خۆی ڕاكێشاوه و گومانی له‌لا درووست كردوون.
11- ئه‌وان ئه‌ڵێن پێش گه‌ڕاونه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زه‌وی هه‌ندێ شتیان له‌سه‌ر مانگ به جێهێشتووه وه‌كو ئاڵای ئه‌مریكا و ئاوێنه‌یه‌كی گه‌وره بۆ پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و تیشكه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه ڕووی تێدكرێت وهه‌ندێ یادگاری تر كه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به ئاسمانگه‌ڕی ڕووسی یوری گاگارینه‌وه بووه و ئامێرێكی پێوانی بومه‌له‌رزه، ئه‌و زانایانه‌ی كه نكۆڵی له چوونه سه‌رمانگی ئه‌وان ده‌كه‌ن ده‌ڵێن بۆ ئه‌و شتانه له ڕێگه‌ی تلسكۆبه زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌كو هابڵ و ئه‌وانه‌ی تر نه‌بیینراون تا ئێستا!
12- ئه‌رمسترۆنگ و زۆربه‌ی ئاسمانگه‌ڕه‌كانی تر دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان دووریان گرت له ڕاگه‌یانده‌كان و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی و به شێوه‌یه‌كی سنوودار به‌شدارییان ده‌كرد ته‌نانه‌ت ئه‌رمسترۆنگ كه ده‌وترێت یه‌كه‌مین كه‌س بووه پێی خستووه‌ته سه‌ر مانگ زۆر كات له كێڵگه‌یه‌كی خۆی بوو له ده‌ره‌وه‌ی شار و ئه‌وه‌ی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه باسی خۆی و گه‌شت كردنه‌كه‌ی بۆ سه‌ر مانگ بكات، پاش ماوه‌یه‌كیش ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی به‌بێ باسكردنی هۆكاره‌كان له ناسا و به‌شی فرۆكه‌وانی له زانكۆی سه‌نسیناتی ڕاگه‌یاند و هه‌موو ئه‌و داواكارییانه‌ی هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراتی ئه‌مریكای ڕه‌تكردووه بۆ خۆ كاندید كردن بۆ كاری سیاسی !
ئینجا جێگای سه‌رنجه كه ئه‌وان (مذكرات) یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆیانیان نه‌نووسیوه، جارێكیش له یه‌كیك له‌و (رائد فضاء) ئاسمانگه‌ڕانه له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیوۆنیدا بێژه‌ره‌كه داوای لێ‌كرد ده‌ست بخاته سه‌ر ئینجیل و سوێند بخوات كه ئه‌و به‌ڕاسته‌وه چووه‌ته سه‌ر مانگ ئه‌ویش نكۆڵی له‌وه كرد و ڕازی نه‌بوو سوێند بخوات و بوو به‌شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ئه‌و بێژه‌ره!
13- ئاژانسی ئاسمانی ناسا له ساڵی 2009 به شیوه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند كه هه‌موو ئه‌و فیلم و تۆماركراوه سه‌ره‌كییانه‌ی له‌سه‌ر مانگ تۆمار كرابوون ون بوونه و له ناوچوونه! كه ئه‌مه‌ش سه‌لمینه‌ری ئه‌و گومانانه بوون له لایه‌ن پسپۆڕان و هه‌ندێ له سیاسه‌تمه‌داره گه‌وره‌كانه‌وه كه ئه‌و گرته‌و وێنانه‌ی تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مرییكییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر مانگ زیاتر نین له فیلمێكی سینه‌مایی له له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگ ستانلی كۆبریك ه، كه ئه‌و كاته هینری كێسنجه‌ر و دۆناڵد رامسفیڵد چوونه‌ته لای له بریتانیا و سه‌باره‌ت به ده‌رهێنانی ئه‌و فیلمه له‌گه‌ڵیدا ڕێككه‌وتوون و كێسنجه‌ریش به به‌رپرسی یه‌كه‌می ڕێكخستنی ئه‌و فیلمه داده‌نرێت كه ئه‌و كاته ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بووه.
ئه‌مانه به‌شێكی کەم بوون له كۆمه‌ڵێكی زۆر لە ڕه‌خنه‌و تێبینی و گومان هەروەها پرسیاری زانستی ورد كه ئاراسته‌ی ناسا ده‌كرێت و زۆربه‌شی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵدراوه له‌لایه‌ن ناسا وه‌ڵام بدرێته‌وه تاكو ئه‌مڕۆ به‌بێ وه‌ڵامێكی قایلکەر ماونه‌ته‌وه له‌لای ئه‌و زانایانه‌ی گومانیان له گه‌شته‌كه كردووه.
هه‌روه‌ها پرسیاری گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه بۆچی دوای ئه‌و شه‌ش جاره له نێوان ساڵانی 1969 بۆ 1972 ئیتر هیچ گه‌شتێك بۆ سه‌ر مانگ ڕێك نه‌خرا و هیچ گالیسكه‌یه‌كی ئاسمانگه‌ڕ نه‌گه‌یشته ئه‌وێ ، له كاتێكدا ئێستا به‌راورد به‌و سه‌رده‌مه ته‌كنه‌لۆجیا به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر پێشکەوتووە، به‌ڵكو له‌و كاته‌وه تاكو ئێستا به ده‌وری مانگیشدا نه‌خولاونه‌ته‌وه! خۆ ده‌بوو به‌راورد به تواناكانی زانستی ئەو کاتە و ئێستا ساڵی جارێك به‌لای كه‌مه‌وه گه‌شتێك بۆ سه‌ر مانگ و هه‌ساره‌كانی تریش بكرایه، شایانی باسه كه له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ئه‌مریكا دوو شكستی گه‌وره‌شی تووش بوو: یه‌كێكیان تێكشكانی گالیسكه‌ی چالنجه‌ر بوو كه دوای چه‌ند ساتێكی كه‌م له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان له ساڵی 1986 به هه‌ر حه‌وت سه‌رنشینه‌كه‌یه‌وه ته‌قییه‌وه، ئه‌وی تریان تێكشكانی گالیسكه‌ی كۆلۆمبیا بوو پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له گه‌شتێكی چه‌ند ڕۆژی له ده‌ره‌وه‌ی خولگه‌ی زه‌وی و پێش نشتنه‌وه‌ی پارچه پارچه بوو.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ئه‌و زنجیره گومانانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كرێت سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كردنی گه‌یشتنی به سه‌ر مانگ ئه‌وه بوو كاتێك ناسا بەم دواییە ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی خسته ڕوو له سییه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه بتوانن بچنه سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ڕڕیخ! پرۆفیسۆر دافيد غيليرنتير له زانكۆی بیل دێڤید كه هاوكات ڕاوێژكاری زانستی و ته‌كنیكی سه‌رۆكی ئه‌مریكای ئێستایه ترامپ، به‌رپه‌رچی دانه‌وه‌و وتی: له بنچینه‌دا نشتنه‌وه‌ی گالیسكه‌ی ئه‌پۆللۆ 11 له‌سه‌ر مانگ ڕووداوێكی ناڕاسته و چەواشەکارییە له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا وبه گه‌وره‌ترین درۆ له میژوودا وه‌سفی كرد و نكۆڵی له‌وه كرد كه‌س گه‌یشتبێته سه‌ر مانگ، وتیشی چه‌نێك مه‌سه‌له‌ی ( الاحتباس الحراري) ڕاسته ئه‌وه‌نده‌ش گه‌یشتنی ئه‌پۆلۆ 11 بۆ سه‌ر مانگ ڕاسته، شایانی باسه ئه‌م ناوبراوه له لایه‌ن گۆڤاری تایمزه‌وه له ئه‌مریكا به یه‌كێك له بلیمه‌ت و عه‌بقه‌رییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مین پۆلێنكراوه.
سه‌باره‌ت به زانایانی ئاسمانی ڕوس ئه‌وان هه‌ر له سالی 1970 هه‌ندێكیان گومانیان له گه‌شته‌كه‌ی ئه‌پۆللۆ 11 كردووە بۆ سه‌رمانگ وهاوکات هه‌ندێكیشیان پشتگیری‌یان كردووە وباوه‌ڕیان پی كردووه و بەشێکیان وتوویانه ڕاستە ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر مانگ به‌ڵام گرته‌كان و هه‌ندێ له وێنه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی گیراون و راست نین.
شایانی باسه و ئه‌ویش یه‌كێكه له پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كان زۆرێك له‌و دوانزه (رائد فضاء) ئاسمانگه‌ڕه ئه‌مریكییان له ڕووداوی گوماناویدا مردن و كوژران و خۆیان كوشت، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به‌شدار بوون له درووست كردنی ئه‌و فیلمه‌ی نه‌یاره‌كانی بیرۆكه‌ی چوونه سه‌رمانگی ئه‌مریكا باسی ده‌كه‌ن كوژران و سوتێندران و ئه‌وانیش له ڕووداوی گوماناویدا له ناوچوون كه هه‌موو ئه‌وانه‌ش له چه‌ندین به‌رنامه‌ی ده‌كیومێنتاریدا باسكراون.
ئه‌مریكا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌كانی كه ده‌یخاته ڕوو بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر مانگ ئه‌و بڕه زۆره‌یه له گڵ و به‌رد و تاوێری سه‌رمانگ كه له سه‌رمانگه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی گواستوویانه‌ته‌وه وهه‌ندێكی كه‌میان له ته‌نها گله‌كان دا به وڵاته پێشكه‌وتووكان بۆ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن ودڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌وان چوونه‌ته سه‌ر مانگ ، به‌ڵام هه‌ندێ له زانا ڕووسه‌كان به‌رپه‌رچی ئه‌وه‌یان داوه‌ته‌وه‌و وتوویانه یه‌كێتی سۆڤێت پێش ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان و ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه سه‌رنسینی تێدا نه‌بوو توانوویانه هه‌ندێ گڵ و به‌ردی سه‌ر مانگ بهێنن بۆ سه‌ر زه‌وی و ده‌كرێت ئه‌مریكایش به هه‌مان شێوه به‌و ده‌زگایانه هێنابێتی، به‌ڵكو هه‌ندێك له‌و زانایانه كه له ڕووسیا چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه وه‌كو پسپۆڕی بواری فیزیا پرۆفیسۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر بابۆف ئه‌ڵێت ده‌كرێت له تاقیگه تایبه‌ته‌كانی ناسا له ئه‌مریكا درووستیان كردبێت.
هه‌ندێ له‌و زانایانه‌ی له ڕوسیا و له خودی ئه‌مریكاش ئه‌و ڕووداوه‌ی چوونه سه‌رمانگی ئه‌پۆللۆ 11 یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی گه‌شتێك به‌سه‌ر نشینی مرۆڤه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زه‌وی به‌سه‌لامه‌تی بریتییه له 00.17 .0 % ، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بێت و له گریمانه‌یه‌كدا بڵێین ڕاسته‌و گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر مانگ – وه‌كو پسپۆڕیكی لوبنانی ده‌ڵێت – به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان جارێكی تر بۆ سه‌ر زه‌وی، وه‌كو ئه‌وه وایه به‌ردێك فڕه‌بدرێته ناو بیرێكه‌وه قوڵییه‌كه‌ی 10 كیلۆمه‌تر بێت و دوایی ئه‌و به‌رده له خۆیه‌وه بتوانێت ده‌ربچێت وبێته ده‌ره‌وه!ئ ه‌وان ئه‌م مه‌سه‌له به شیوه‌یه‌كی زانستی و به پێی یاساكانی فیزیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیسه‌لمێنن.
بیل كایسینج كه له ناسا ئه‌ندازیاری مووشه‌ك بووه و یه‌كیك بووه له‌و كه‌سانه‌ی به‌شدار بووه له درووستكرن و دیزاین كردنی گالیسكه‌ی ئه‌پۆللۆ 11 له‌یه‌كه‌م ساته بڵاوكردنه‌وه‌ی گه‌یشتنی گه‌شته‌كه بۆ سه‌رمانگ ده‌ڵێت: چه‌ندین جیاوازی دژوار و له‌یه‌كنه‌چوونم بینی و بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و گرتانه‌ی كه بڵاو كرایه‌وه ڕاست نین.
هه‌روه‌ها فاروق الباز كه زانایه‌كی میسری به‌ناوبانگه و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی بووه له ئاژانسی ئاسمانی ناسا له ئه‌مریكا له‌به‌رنامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: من ده‌مزانی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوكرانه‌وه ڕاست نین، به‌ڵكو ڕامسفێڵد و كێسنجه‌ر و چه‌ندین ڕاوێژكاری تری سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا دانیان به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌و مه‌سه‌له به‌و شێوه نه‌بووه كه بۆ جیهان نیشان درا.
له ڕاستیدا له‌سه‌ر بۆچوونی ئه‌وانه‌ی كه گه‌یشتنی ئه‌مریكا له بنچینه‌وه بۆ سه‌رمانگ به درۆیه‌كی گه‌وره ده‌زانن كه ژماره‌یه‌كی زۆرن له خه‌ڵكی به گشتی و له زانایان و پسپۆڕان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی پێش هه‌موو شتێك له‌و زانیارییانه‌وه دێت كه ده‌رباره‌ی كه‌شی سه‌رمانگ و بۆشایی ئاسمان و تواناكانی ئه‌مرێكا له ته‌كنه‌لۆجیادا سه‌رچاوه ده‌گرێت له‌و سه‌رده‌مه و هه‌روه‌ها له‌وه‌ی كه ئه‌مریكا له‌و سه‌رده‌مه‌دا له چڵه‌پۆپه‌ی جه‌نگی سارددا بووه له یه‌كێتی سۆڤێت وترسی ئه‌وه‌ی لێنشتبوو پاش ئه‌وه‌ی ڕووسیا توانیان بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌ربچن كه هێرشی ئه‌تۆمی له ئاسمانه‌وه بكرێته سه‌ریان له‌لایه‌ن ڕووسه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بوو له‌و جه‌نگه‌دا به‌هه‌ر نرخێك بیت بتوانن له ڕووی ته‌كنه‌لۆجی وسیاسییه‌وه پێشی ڕوسیا بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه بیانبه‌زێنن، ئه‌وه‌ش له‌و سه‌رده‌مه هه‌نگاوێكی له‌و جۆره‌ی ده‌خواست.
هه‌رچۆنێكیش بێت ئه‌مه‌ی ده‌یخه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ران به‌رهه‌می خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆر و گوێگرتن و بینینی زۆر به‌رنامه‌ی دیكیۆمه‌نتارییه له مه‌ڕ ئه‌م باسه‌ی كه لێره‌دا ده‌مه‌وێت ڕوونی بكه‌مه‌وه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیشم ئه‌وه‌یه هیچ نه‌بێت هاووڵاتییه‌كانم بزانن كه مه‌سه‌له‌ی گه‌یشتنی مرۆڤ بۆ سه‌ر مانگ وا نه‌زانن مه‌سه‌له‌یه‌كی بڕاوه‌یه و هیچ گومانێكی له‌سه‌ر نییه، ئه‌و ناوانه‌ش كه بۆ نموونه هێناومه‌ته‌وه له‌وانه‌ی له زانایان و پسپۆڕان نكۆڵییان له‌وه كردووه، سه‌دانی تر هه‌ن كه له یه‌كه‌م ساته‌كانی ڕاگه‌یانی گه‌یشتنی گه‌شتی گالیسكه‌ی ئه‌پۆللۆ 11 بۆ سه‌رمانگ ڕه‌خنه‌كانی خۆیان خستووه‌ته ڕوو و به‌ڕاشكاوی به شانۆگه‌ریی له قه‌ڵه‌میان داوه.
هه‌روه‌ها له‌و ڕوانگه‌شه‌وه دێت كه ئه‌مریكا خاوه‌نی مێژوویه‌كی خوێناوییه له‌سه‌ر زه‌ویدا و تۆمارگه‌یه‌كی ڕه‌شی هه‌یه له فێڵ و شێواندنی ڕاستیه‌ه‌كان و ڕووداوه‌كانی مێژوو و سته‌می بێ وێنه له مرۆڤه‌كان، ناكرێت به‌و جۆره كوێرانه متمانه به بانگه‌شه‌كانی بكه‌ین و وا بزانین ناسا هه‌رچی وت حه‌قی ڕه‌هایه، یه‌كه‌مین ئه‌و زانایانه‌ش ڕووداوی گه‌سشتنه سه‌رمانگی ئه‌مریكایان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه زاناكانی خۆیانن و كه‌سانێكن به بلیمه‌تی سه‌رده‌می خۆیان له زانستی سه‌رده‌مدا ناسراون له بواری فیزایا و فه‌له‌كدا.
یه‌كێكیش له‌مه‌به‌سته‌كانم ئه‌وه‌بوو وا نه‌زانرێت ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه له‌لایه‌ن موسوڵمانانه‌وه‌یه به‌ته‌نها، به‌ڵكو ڕۆژئاوا و خودی ئه‌مریكا زۆر له پێشه‌وه‌ی موسوڵمانان بوونه بۆ نكۆڵی كردن له‌و گه‌شتانه‌ی كه گوایه كراوه بۆ سه‌ر مانگ، كه له نێوان 1969 بۆ 1972 ڕوویانداوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ی دونیای ته‌كنه‌لۆجیا به خۆیه‌وه بینیویتی نه ئه‌مریكا و نه‌هیچ ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌یانتوانیوه نه‌ك بچنه سه‌رمانگ جارێكی تر به‌ڵكو نه‌یانتوانیوه به ده‌وری مانگیشدا بخولێته‌وه، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه ته‌فسیری ئه‌وه بكات كه ئه‌و دوو زل هێزه له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌واشه‌كارییان به جیهان كردووه و هه‌ردوو لایان له‌سه‌ر خیانه‌ته زانستی و درۆكانی خۆیان بی ده‌نگ بوونه به پیی ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ك، ئه‌گینا به چی ئه‌قڵێكه‌وه باوه‌ڕ بكه‌ین له‌كۆتایی شه‌سته‌كاندا توانیویانه بچنه سه‌ر مانگ به‌ڵام له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا ئه‌و توانایان نه‌ماوه؟!
باسه‌كه‌شم له ڕوانگه‌یه‌كی ئایینییه‌وه نه‌خستووه‌ته ڕوو كه ده‌كرا قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر بكه‌م له‌و باره‌وه، به‌ڵكو ته‌نها به دوادچوونێكم كردووه بۆ ئه‌و بۆچوونانه‌ی له ناوجه‌رگه‌ی ڕۆژئاوا و له‌به‌رزترین ئاسته زانستییه‌كانه‌وه هه‌یه و نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ن تا كۆ ئێستا هیچ مرۆڤێك گه‌یششتبێته سه‌ر مانگ.
جێگای داخیشه لای خۆمان كه له‌و جۆره زانستانه‌دا زۆر هه‌ژارین و پشكمان گه‌لێك سنوورداره، كه‌سانێك ئه‌گه‌ر ده‌ست به دینه‌كه‌یانه‌وه بگرن یان ڕه‌وشتیان جوان بێت ئه‌و لادانه ڕه‌وشتییه‌ی له كۆمه‌ڵگا ئێمه‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه لاساییكه‌ره‌وه كوێره‌كان و كوێله‌كانی ڕۆژئاوا ئه‌ڵێن ئێوه خه‌ریكی چین ئه‌مریكا گه‌یشته سه‌رمانگ ئێوه تازه به تازه خه‌ریكی نوێژ و ڕۆژوو و سه‌رپۆش و ڕیشن؟ خۆ ئه‌گه‌ر مانگی جارێكیش ئه‌وان بچنه سه‌رمانگ ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه‌سێك شوێن ئایینی حه‌ق بكه‌وێت، یان بۆ نموونه ئافره‌تێكی موسوڵمان له پاشه‌كشه وسه‌رگه‌ردانی ڕه‌وشتیدا كه ئێستا بووه‌ته یه‌كێك له دیارده‌كانی پێشكه‌وتن لێی به‌ری بێت وخۆی پۆشته بكات و جه‌سته‌ی بۆ چاوه برسییه‌كان نمایش نه‌كات.
به‌م دوو تێبینییه‌ش كۆتایی به باسه‌كه‌مده‌هێنم:
1- هه‌موو ئه‌م پاسانه ده‌رباره‌ی گومان كردنه له گه‌یشتی مرۆڤه‌كان بۆ سه‌ر مانگ له‌به‌ر هۆكاری زانستی خۆی نه‌ك ده‌رچوون له مه‌داری زه‌وی و مانه‌وه له بۆشایی ئاسمان ئه‌وه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌كی تره.
2- له ته‌واوی دادگه‌ری ئه‌وه‌یه ئه‌وه باس بكه‌م كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی و زانایانیش له كۆن و نوێ‌دا – سه‌ره‌ڕای وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه له لایه‌ن ناسا ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه ئه‌مریكیه‌كان ڕاست ده‌كه‌ن و گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر مانگ..به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ش نازانن به شێوه‌یه‌كی زانستی بیسه‌لمێنن چۆن به چی میكانیزمێك به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون و بۆچی جارێكی تر ڕێگه‌یان نه‌برده‌وه سه‌ر مانگ؟! چۆن سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كێشه‌و گومانانه‌ی زانایان باسیان كردووه ده‌كرێت مرۆڤ بگاته سه‌ر مانگ؟ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه جیهان به هێزی ئه‌مریكا سه‌رسامه و به زمانی حاڵیان ده‌ڵێن ناسا هه‌موو شتێكی له‌م گه‌ردوونه‌دا پێ ده‌كرێت، بێ ئه‌وه‌ی بزانن چۆن پێی ده‌كرێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2019-1-13