كتێبه‌كانم.. به‌زۆربه‌یان دڵخۆشم و له هه‌ندیكیان په‌شیمانم
تاكو ئه‌مڕۆ له كاروانی ته‌مه‌نم زۆر كتێبم به چاپ گه‌یشتوون ، به كوردی و به عه‌ره‌بی ، به نووسین و وه‌رگێڕان ، له نامیلكه‌وه تاكو ده‌گاته كتێب‌ی چوار به‌رگی ، له سلێمانی و هه‌ولێر و به‌یروت و ریاض و لندن چاپ كراون ، ئه‌م كتێبانه له چه‌ن قۆناغێكی جیا جیا له قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نم نووسراون یان ته‌رجه‌مه كراون، بۆیه ئاساییه به‌لامه‌وه به‌ڵكو پێیشم خۆشه بڵێم: له هه‌ندێكیان په‌شیمانم به تایبه‌ت وه‌رگێڕانه‌كانم ، هاوكات به هه‌ندێ له كتێبه‌كانم زۆر دڵم خۆشه‌و و وه‌كو مناڵه‌كانم خۆشم ده‌وێن و چاوه‌ڕوانی پاداشتی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ریان ،وه‌كو كتێب‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كه له دوو به‌رگدا كردوومه‌ته كوردی و شه‌رحه‌كه‌م بۆ مه‌تنی المنظومة الجزریة ده‌رباره‌ی بنه‌ماكانی جوانخوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز و وه‌رگێڕانم بۆ زیاتر له حه‌وت هه‌زار فه‌رمووده له الجامع الصعیر و هه‌روه‌ها وه‌رگێڕانی كتێب‌ی نهایة العالم ی عه‌ریفی و عصر الخلافة الراشدة ی أكرم ضیا‌ء العمري وتوێژینه‌وه‌كه‌م له‌سه‌ر نزار قباني و توێژینه‌وه‌یه‌كی ترم ده‌رباره‌ی زه‌كاتی ماڵی بازرگانی ونامیلكه‌كانم ده‌رباره‌ی حه‌ج و عومره وماسته‌رنامه‌كه‌م ده‌رباره‌ی ولید الأعظمي كه بڕیاره دار الكتب العلمیة چاپی بكات ، داواكارم له خوای باڵا ده‌ست له‌وانه‌ی كه پێكامه و سوودیان بووه له كتێبه‌كانم پاداشتم بداته‌وه و بیكاته توێشووی قه‌برو قیامه‌تم ، له‌وانه‌شه كه هه‌ڵه‌م كردووه‌و نه‌مپێكاوه لێم خۆش ببێت و لێم نه‌گرێت چونكه لێیان په‌شیمانم و دان به هه‌ڵه‌ی خۆمدا ده‌نیم ، چونكه به ڕاستی مرۆڤ تاكو قۆناغی چل ساڵی تێنه‌په‌ڕێنێت ئه‌گه‌رچی توانای جیاكردنه‌وه‌ی خێر‌و شه‌ڕی له یه‌كتر هه‌یه به‌ڵام به باشی ناتوانێت خراپتری نێوان دوو خراپه‌و چاكتری نێوان دوو چاكه له‌یه‌كتر جیا بكاته‌وه.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-3-19 دوزخورماتوو
