حه‌سه‌ن تورابی ش گه‌ڕایه‌وه لای په‌روه‌ردگاری
سه‌رده‌مانێك كتێبه‌كانیمان له هه‌شتاكان ده‌خوێنده‌وه ، به‌ڵام ئه‌و ده‌مه تورابی له مه‌نهه‌ج لاینه‌دا بوو به ئه‌ندازه‌یه‌كی به‌رچاو ، هیچ نه‌بێت ئێمه وا تیگه‌یشتبووین ، به‌ڵام له قۆناغی دووه‌م و كۆتایی ته‌مه‌نیدا زۆر سه‌ركێشی كرد و هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا به تێگه‌یشتنه نامۆكانی له ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت ، به‌ش به حالی خۆم زۆر خه‌مبارم به‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ره خراپانه سه‌ری نایه‌وه ، ئه‌و كاته‌ی له سودان بووم بۆ خوێندن چه‌ند جارێك هه‌وڵی بینینیم دا به‌ڵام له‌و كاتانه‌ی من به نیازی سه‌ردانی بووم و له خرطوم بووم ئه‌و له‌قه‌ته‌ر بوو ، زۆر حه‌زم ده‌كرد له نزیكه‌وه ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌سه‌ری هه‌یه ئاڕاسته‌ی بكه‌م ، تورابی بێگومان له ڕاسته ڕێگای سوننه‌ت لایدابوو و له موعته‌زیله‌كانه‌وه نزیكتر بوو له تێگه‌یشتنیدا ، قسه‌و بۆچوونه‌كانی به‌تایبه‌تی له‌به‌شی كۆتایی ته‌مه‌نیدا زۆر نامۆ‌و دوور بوون له شه‌رعه‌وه ، هه‌رچۆنێك بێت حوكمی تورابی لای په‌روه‌ردگارێتی و من ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم:خۆزگه ئه‌و هه‌موو توانایه‌ی كه هه‌یبوو له خزمه‌تی سوننه‌تدا و له‌سه‌ر ڕێبازی زانایانی ئیسلام به‌سه‌ری ببردایه چونكه ئه‌و هه‌رگیز كه‌سێكی ئاسایی نه‌بوو له تواناكانیدا، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و سه‌رپێچی ئیجماعی ئوممه‌تی زۆر ده‌كرد ، به‌ڵام كه‌س ناتوانێ ده‌رگای ڕه‌حمه‌تی خوا له كه‌س دابخا ،یان له جیاتی خوای گه‌وره حوكم بدات، إنا لله إنا إلیه را‌جعون.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-3-6 سلێمانی
