پیاوی گه‌وره كتێب بۆ مێژوو ده‌نووسێت
هه‌ر له زووه‌وه به كتێبی (صید الخاطر) ی (ابن الجوزي) سه‌رسام بووم ، هه‌ر له‌و كتێبه‌شه‌وه فێر بووم كه ئه‌زموونی زانا گه‌وره‌كان خوێندنه‌وه‌یان زۆر گرنگه ، له‌و كتێبه‌دا هه‌ست ده‌كه‌یت به‌رانبه‌ر چیایه‌ك له دانایی و ژیری و خواناسین و په‌روه‌ده ڕاوه‌ستاوی ، وا ئه‌زانیت پیاوێك ئامۆژكاریت ده‌كات هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نی كردووه‌و باسی ئه‌زموونه‌كانی ساڵانی ته‌مه‌نی خۆیت بۆ ده‌كات ، من ئه‌و كتێبه‌م له‌سه‌ره‌تای لاویمدا خوێنده‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی ماڵ و مناڵ و ئیش و كار بووم دیسان خوێندمه‌وه‌و ئێستاش دوای تێپه‌ڕاندنی ده‌یه‌ی چواره‌م له‌ته‌مه‌نم به پێویستی ده‌زانم جارێكی تر بیخوێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له دیدگای پاش چل ساڵیشه‌وه سوودی لێ وه‌رگرم ، زانایان – ئه‌وانه‌ی به ڕاسته‌وه زانان – ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ن بۆ مرۆڤایه‌تی.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-2-15 سلێمانی
