قبوڵكردنی سته‌م وه‌كو میراتی
له كتێبه‌كانی مێژوودا هاتووه٫ له‌و ده‌مه‌ی ته‌تاره‌كان هێرشیان كرده سه‌ر به‌غدا و ده‌ڤه‌ری عێراق به گشتی ، خه‌ڵكی له ئه‌وپه‌ڕی بێ غیره‌تیدا بوون و هه‌رگیز نه‌یانده‌توانی به‌رگری له خۆیان بكه‌ن‌٫ نه‌خوازه‌ڵا دوژمن بشكێنن ، (ابن الأثیر) ده‌گێڕێته‌وه: جاری وا بوو یه‌ك پیاو له ته‌تاره‌كان ده‌چووه گوندێك یان ناوچه‌یه‌ك٫ به ته‌نها خۆی خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕیز ده‌كرد و ده‌یكوشتن ، ئه‌وانیش ده‌سته‌وسان له‌به‌رده‌میدا وه‌كو مه‌ڕ بۆ سه‌ربڕین ئه‌وه‌ستان٫هه‌روه‌ها ده‌گێڕێته‌وه: جارێكیان یه‌كێك له‌و ته‌تارانه پیاوێكی له ناوچه‌یه‌كی عێراق دەستگیر کرد و پێی وت : سه‌رت بخه‌ره سه‌ر ئه‌و به‌رده تاكو ده‌گه‌ڕێمه‌وه – چونكه چه‌كی پێ نه‌بوو – ئیتر ڕۆیشت و شمشێرێكی هێنا و كابرای پێ كوشت، بێ ئه‌وه‌ی ئەو کەسە هه‌وڵی هه‌ڵاتن یان خۆ ڕزگار كردنی خۆی بدات !
هه‌روه‌ها (ابن كثیر) ده‌گێڕێته‌وه كه هه‌موو كه‌سێك له عێراق كه ده‌كوژرا پێش كوژرانی له بكوژه‌كه‌ی ده‌پاڕایه‌وه‌و پێی ده‌وت: “لا بالله لا تقتلني” واته: بۆ خاتری خوا مه‌مكوژه ، ئه‌وانیش هه‌ر ده‌یانكوشت و خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌رگیز بیریان له به‌رگری كردن له خۆیان نه‌ده‌كرده‌وه ، ئیتر ته‌تاره‌كان وایان لێ هات دوای هه‌ر قەتڵ و عامێک بۆ خه‌ڵكی عێراق٫ به ئاواز و گۆرانی و به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه ده‌یانوت: لا بالله لا بالله لا بالله ، منیش ته‌نها ده‌ڵێم: مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە فلا حول ولا قوه الا بالله.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-2-3 سلێمانی
