ئارامگرتن هه‌میشه باش نییه!
ئارامگرتن دوو جۆره ، جۆرێكیان باشه كه بریتیه له ئارامگرتن له‌سه‌ر قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌و ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانیدا ئه‌نجامی ده‌دات ، هه‌روه‌ها ئارامگرتن له‌سه‌ر گوێرایه‌ڵی په‌روه‌ردگار و له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه له‌و كارانه‌ی خوا پێی ناخۆشه ، به‌ڵام ئارامگرتن له‌سه‌ر سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌و ماف لێزه‌وتكردن هیچ باشه‌یه‌كی تێدا نییه ، سه‌رشوڕیه بۆ كه‌سه ماف خوراوه‌كه‌و هاوكات چه‌سپاندنه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاران ، مه‌گه‌ر له حاڵتێكدا سته‌مكاره‌كه زۆر به هێز بێت و سته‌م لێكراوه‌كه زۆر لاواز بێت و توانای وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كه‌ی خۆی نه‌بێت ئه‌وكاته بێ ده‌نگی باشتره بۆ ئه‌وه‌ی زیانی تر نه‌خاته سه‌ر زیانه كۆنه‌كه‌ی ! هیچ گومانێكم له‌وه نه‌ماوه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا دێت له نه‌هامه‌تی ده‌ره‌نجامی خراپه و بێ هه‌لویستی خۆیان و دووركه‌وتنه‌وه‌یانه له دینی خوا ، هیچ شتێكی نامۆ له دیمه‌نی ڕوداوه‌كاندا به‌دی ناكه‌م ..هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه ماف خوراوان له‌به‌ر حیكمه‌تێك بێ ده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه ئه‌وه‌ی پێی بوه‌ترێت مه‌نتیق له هاوكێشه‌كه‌دا نه‌ماوه.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-1-21 سلێمانی
