گرفتی دووجار نه‌زانین
خراپترین جۆری نه‌زانین و تێنه‌گه‌یشتن ئه‌و جۆره‌یه كه پێی ده‌وترێت (الجهل المركب) واته : كه‌سه‌كه ناشه‌ره‌زایه و هیچ زانستێكی درووستی ده‌رباره‌ی بابه‌تێكی دیاریكراو نییه ، به‌ڵام خۆی وا ده‌زانێت چاكی لێ ده‌زانێت و به‌رانبه‌ره‌كه‌ی كێشه‌ی تێگه‌یشتنی هه‌یه ، هه‌مان ئه‌و كێشه‌یه كه له زمانی عه‌ره‌بیدا پێی ده‌وترێت:(ورجل لا یدري ولا یدري أنه لا یدري!) واته: نازانێت ناشزانێت كه نازانێت ! ئه‌و جۆره كه‌سانه ئه‌سته‌مه مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵیان ، باشتریشه سڵاوێكیان لێ بكه‌یت و به جێیان بهێڵیت ، چونكه به هیچ ده‌ره‌نجامێك ناگه‌یت له گه‌ڵیان و حه‌یفه كاتی به نرخی خۆت له گه‌ڵ ئه‌و جۆره كه‌سانه به زایه بده‌یت.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-1-28 سلێمانی
