پێگه‌ی ئافره‌ت له مه‌سنه‌ویدا
جه‌لالی ڕۆمی ده‌رباره‌ی ئافره‌ت له مه‌سنه‌وییه‌كه‌یدا وتوویه‌تی: ( إن المرأة ليست بمعشوقة ؛ بل هي نور الحق ، فقل : إنها خالقة ، أو قل : إنها مخلوقة ) !!! ( المثنوي ) 1 / 304
واته: له ڕاستیدا ئافره‌ت خۆشه‌ویست و یاری پیاوان نییه ، به‌ڵكو ئافره‌ت ڕوناكی حه‌قه ، تۆ بڵێ په‌روه‌دگاره ، یان بڵێ به‌نده‌یه)!!!
ئه‌م وته‌یه‌ی ڕۆمی لاساییكردنه‌وه‌یه بۆ (ابن عربي) كه له كتێبی ( فصوص الحكم ) ا / 78 هه‌مان ئه‌م قسه‌ی كردووه كه ده‌ڵێت كاتێك خوای گه‌وره ئاده‌م و حه‌وای درووست كرد و حه‌وای له ئاده‌م ماره كرد : ( فما نكح إلا نفسه ) !!! واته: خۆی له خۆی ماره كرد – په‌نا به خوا له‌م گومڕاییه – مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه مه‌وجود ته‌نها خوایه بۆیه ئاده‌م و حه‌وای ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خوان .
ئینجا جه‌لالی ڕۆمی له مه‌سنه‌وی دا 2 / 197 هه‌مان ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ی ئبنوعه‌ره‌بی دووپات ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: : ( فما دام الخالق قد قال : ( يد الله فوق أيديهم ) ؛ فإن الله قد أعلن أن أيدينا هي يديه ) !!!واته: مادام په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی:(ید الله فوق أیدیهم) كه‌واته ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه ده‌ستی ئێمه ده‌ستی خۆیه‌تی.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-3-7 سلێمانی
