به‌رگرییه‌كی لاواز له نووسه‌ری مه‌سنه‌وی
زۆرێك له‌وانه‌ی به‌رگری له جه‌لالی ڕۆمی ئه‌كه‌ن به عه‌دنان ئیبراهیمه‌وه كه خۆی ماڵی له شوشه‌یه ، چه‌ند دێڕه شیعرێكی ئه‌و شاعیره وه‌كو نموونه ئه‌هێننه‌وه كه وتوویه‌تی من خۆڵی به‌ر پێی مه‌حه‌ممه‌دم صلی الله علیه وسلم ،ئه‌مه‌ش شیعره‌كه‌یه‌تی:
من بنده قرآنم اگر جان دارم
من خاک در محمد مختارم
گر نقل کند جز این کس گفتارم
بیزارم از او،وز این سخن بیزارم
به‌ڵام چۆن ئه‌بێت به قسه‌یه‌كی باش هه‌رچی قسه نه‌گونجاو و ناكۆكه‌كانی له گه‌ڵ عه‌قیده‌ی ئیسلامدا هه‌یه له بیرمان بباته‌وه ، ئینجا زانایان هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه فه‌رموویانه (الجرح المفسر مقدم علی التعدیل) واته زانایان ئه‌گه‌ر زه‌می كه‌سێكیان كرد به به‌ڵگه‌وه‌و پاساوی خراپ باسكردنه‌كه‌یان خسته ڕوو ، ئیتر ئاوڕ له كه‌سیكی تر نادریته‌وه به‌و كه‌سه بڵێت باشه ، عه‌دنان ئبیراهیم كه خۆی گومڕایه‌كی گه‌وره‌یه زۆر ستایشی جه‌لالی ڕۆمی ئه‌كات و ئه‌ڵێت وتوویه‌تی من تۆزی به‌ر پێی پێغه‌مبه‌رم صلی الله علیه وسلم ، ئینجا ئه‌ڵێت جلال ا‌لدین وتوویه‌تی: من وه‌كو فرجال وام قاچێكم چه‌قاندووه‌ته ناو شه‌رع و ئه‌و قاچه‌كه‌م به ناو حه‌فتاو و دوو میلله‌تدا ده‌گێڕم ، واته له لایه‌كه‌وه موسوڵمانێكی ته‌واوه و له لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر چی خوا پێی ناخۆش بێت ئه‌نجامی ئه‌دات ، به كورتی ده‌ڵێم: من كارم به پێوه‌ری تره‌وه نییه ، به‌ڵام به پێوه‌ری قورئان و فه‌رمووده‌ی صحیح مه‌سنه‌وی و نووسه‌ره‌كه‌ی سه‌رتاپای له‌سه‌ر هێڵێكی جیاواز له هێڵی شه‌رعی خوا ڕێده‌كه‌ن و پێویسته به‌رپه‌رچ بدرێنه‌وه.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-2-28 سلێمانی