بۆچی هه‌ندێ له ئیسلامیه‌كان نه‌وروز به جه‌ژن داده‌نێن؟
بێگومان ئیسلامیه‌كان و هه‌روه‌ها زانایانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌كان ، له مه‌سه‌له‌ی ئاهه‌نگ گێڕان بۆ نه‌ورۆز و ته‌ماشاكردنی وه‌كو جه‌ژن به‌ته‌واوی له ژێر كاریگه‌ری عه‌لمانیه‌كاندان و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت شه‌قامی كوردی و ده‌سه‌ڵاتداران ڕازی بكه‌ن به‌و كاره‌یان ، ئه‌گه‌رنا له ڕووی مێژوویه‌وه هه‌رگیز جێگیر نه‌بووه كه نه‌ورۆز په‌یوه‌ندییه‌كی به نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه هه‌بێت! خۆ ئه‌گه‌ر بێت عه‌لمانییه‌كان نه‌و رۆزیان له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك به جه‌ژن نه‌زانیایه و دژی بوونایه ، له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌مانیش له دژی ده‌وه‌ستان و سه‌د به‌ڵگه‌یان ڕێز ده‌كرد بۆ ڕازی كردنی ده‌سه‌ڵاتداران و شه‌قام و وه‌كو گۆشتی به‌راز حه‌رامیان ده‌كرد ، چونكه هه‌ر ئه‌مانه‌ی كه ئێستا ئاگری بۆ هه‌ڵده‌كه‌ن و ده‌ڵێن جه‌ژن نیه‌و بۆنه‌یه و گه‌ردنی ده‌قه‌كان باده‌ده‌ن به بێ هیچ هه‌ستكردنێك به شه‌رم و ترسێك له سه‌رپێچی شه‌رعی خوا ، سه‌رده‌مانێك له ڕابوردودا پێچه‌وانه‌ی ئێستایان بوون و له دیدێكی جیاواز تره‌وه ته‌ماشای نه‌ورۆزیان ده‌كرد.. پاكی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه خه‌ڵكی ده‌گۆڕێت به پێی گۆڕانكاری خراپی خۆیان.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-3-23 سلێمانی