عه‌دوای نه‌خۆشییه‌كانی فه‌یسبوك
له نێو تۆڕی فه‌یسبوكدا هه‌ندێ نه‌خۆشی هه‌یه وك‌و هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی تری ڤایرۆسی ده‌گوێزرێته‌وه له نێوان به‌شداربوواندا ، ئه‌م جۆره نه‌خۆشیانه تووشی قوڕگ وگوێ ولوت و ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته نابن ، به‌ڵكو تووشی وابه‌سته‌بوونی مرۆڤه‌كان ده‌بن به شه‌رعه‌وه ، بۆیه ده‌بینیت هه‌ندێك به‌ڕێز هه‌ن له به‌رانبه‌ر هه‌ندێ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد مه‌ناعه‌ی باشیان هه‌یه و ئارام ده‌گرن له‌سه‌ر توخن نه‌كه‌وتنیان بۆ ماوه‌یه‌كی باش ، به‌ڵام له ناكاو به‌رگریان داده‌به‌زێت و كارێك ئه‌نجام ئه‌ده‌ن یان بۆیان ده‌گویزرێته‌وه ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ بنه‌مایه‌كه شه‌رعیدا تێكده‌گیرێت ، له‌وانه‌شه پێش ئه‌نجامدانی پرسیان به دڵی خۆیان كردبێت ئیتر له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت دڵیشیان ڕاستگۆ نه‌بوو بێت له گه‌ڵیاندا و پێی وتبن: ئه‌گه‌ر چی ئه‌و كاره به ڕواڵه‌ت ناشه‌رعیه به‌ڵام خێری تێدایه وبیكه‌و له گه‌رده‌نی من! چونكه – به لای هه‌ندێكه‌وه وایه – موسوڵمان له‌م ڕۆژگاره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بانگه‌واز بكات بۆ دینه‌كه‌ی خۆی و هاوكات جێگای ره‌زامه‌ندی خه‌ڵك و لایه‌نه فه‌رمییه‌كان بێت ،ناكرێت بۆ هه‌موو شتێك وهه‌میشه به پێوه‌ری شه‌رع و حه‌ڵاڵ و حه‌رام شته‌كان شیكاته‌وه، ئه‌گینا هه‌نگاو به‌ره‌و پێش هه‌ڵناگیردرێت ، داواكارم له خوای گه‌وره یارمه‌تیمان بدات ده‌رگای ته‌ئویل بۆ خۆمان نه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر دڵه‌كانیشمان تووشی نه‌خۆشی شه‌رعاندن بوون به قسه‌یان نه‌كه‌ین .
إحسان برهان ا‌لدین
2016-3-28 سلێمانی