بیرچوونه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ …!
یه‌كێك له‌سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی خۆمان ئه‌وه‌یه كه‌سایه‌تیه‌كان یان لایه‌نه‌كان كۆتا هه‌ڵویستیان پێگه‌یان دیاری ده‌كات له لای خه‌ڵكی ، هه‌رگیز به شێوه‌یه‌كی گشتگیر نه‌ماشایان ناكرێت ، ده‌یان هه‌ڵوێستی (خراپ) له كه‌سێك یان لایه‌نێك وه‌دی بكرێت ده‌بینی به هه‌ندێ قسه‌ی عاتیفی (باش) كه له‌وانه‌یه ڕاستیش نه‌بێت هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی پێشووتری بۆ ده‌سڕێته‌وه ، به بێ ئه‌وه‌ی په‌شیمانیشی ده‌ربڕیبێت یان هه‌ڵه‌كانی چاك كردبێته‌وه ، له‌وانه‌یه مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به له‌بیرچوونه‌وه‌ی جه‌ماعیه‌وه هه‌بێت كه له كوردوستاندا به چڕی بوونی هه‌یه ، هه‌ر بۆیه له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا و له ڕێگه‌ی هه‌ندێ به‌ڵێنی بێ بنه‌ما و خۆڵ له چاوكردن ئاپۆڕای ده‌نگده‌ره‌كان وه‌كو شه‌پۆلی ئاو به‌ره‌و سوندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه هه‌ڵبژێرن كه دواتر هه‌رخۆیان به دز و گه‌نده‌ڵ ناویان ده‌به‌ن.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-4-11 سلێمانی
