تۆ بڵێی له‌م سه‌رده‌مه وه‌لی ڕاسته‌قینه هه‌بێت؟
ئێمه پێویسته صفه الصفوة وسیر أعلام النبلا‌ء و ئه‌و جۆره كتێبانه بخوێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین پیاو چاك كێیه و بزانین ئایا له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان چه‌ند ده‌گمه‌نه كه‌سانی وا مابێتن ، ئێمه‌ی موسوڵمانی لاوازی گوناهباری ئه‌م سه‌رده‌مه خراپه‌ی كه چه‌مكه‌كانی تێدا شێویندراوه‌و كه‌سانی هه‌لپه‌رست و خه‌مخۆری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نوێنه‌رایه‌تیمان ده‌كه‌ن ، زۆر پیویستمان به‌وه‌یه ژیاننامه‌ی پێشینانی چاكی ئه‌م ئوممه‌ته بخوینینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌وانه نه‌وه‌یه‌كی نموونه‌یی سه‌رده‌مێكی زێڕین بوون و دووباره نابنه‌وه ، ئه‌وانه‌و ئه‌مانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان لافی شوێنكه‌وتنیان لێده‌ده‌ن مه‌ودای نێوانیان له ڕووی زانست و ڕه‌وشت و كه‌سایه‌تی و قورسایی دونیا و دواڕۆژدا وه‌كو مه‌ودای نێوان زه‌وی و ئاسمانه‌كانه ، جیاوازییان وه‌كو جیاوازی نێوان میوه‌ی دونیا‌و میوه‌ی به‌هه‌شته.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-5-8 سلێمانی