الخميس , سبتمبر 21 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / سوننه‌ت / وتراوه‌‌: بع الدار واشتري الأذكار 

وتراوه‌‌: بع الدار واشتري الأذكار 

وتراوه‌‌: بع الدار واشتري الأذكار 


يه‌كه‌مین كتێبی ئاینی له‌ ژیانمدا كه‌ خویندبێتمه‌وه‌ كتێبی (الأذكار)ی پێشه‌وا محی الدین النووی بوو له‌ ساڵی 1989 ،پێشتر كتێبی شیعر و ڕۆمانی عه‌ره‌بی و كوردی م زۆر خوێندبوویه‌وه‌ ، به‌ڵام وه‌كو كتێبی ئایینی ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جار بوو ئه‌و جۆره‌ وشانه‌ له‌ ده‌رگای دڵم بده‌ن و بچنه‌ژووره‌وه‌ ، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كتێبه‌ی پێدام به‌ خاوه‌نی فه‌زڵ و چاكه‌ی ئه‌زانم به‌سه‌ر خۆمه‌وه‌ ،كه‌سێكی ڕه‌وشت جوان و له‌ خۆبورده‌بوو له‌ پێناو دینه‌كه‌یدا و ئه‌هلی خوا په‌رستن و چێژ بردن بوو له‌ وێرده‌كان و تا ئێستاش له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست به‌رده‌وامه‌ و من تاكو ماوم سوپاسی ده‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ كتێبی( الأذكار) ده‌رگایه‌كی زۆر به‌سوودو دڵڕفێنی له‌ سه‌ر جیهانی كتێب خوێندنه‌وه‌ بۆ كردمه‌وه‌.
إحسان برهان الدین
2016-5-9
سلێمانی

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *