خوایه به په‌رده‌ی به‌زه‌ییت دامانپۆشه
له بنچینه‌دا سزای كرده‌وه خراپه‌كان له ڕۆژی دواییدا ده‌بێت ، به‌ڵام هه‌ندێ جارله به‌ر حیكمه‌تێك كه په‌روه‌ردگار خۆی پێی زاناتره سزای كرده‌وه خراپه‌كانمان بۆ خێرا ده‌كاته‌وه‌و به‌شێكیمان هه‌ر له‌م دونیایه‌دا پێ نیشان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته په‌ندێك بۆ خۆمان و كه‌سانی تر ، داواكارین له خوای گه‌وره دووچاری تاقیكردنه‌وه‌یه‌كمان نه‌كات كه له كاتی ده‌رنه‌چوونماندا په‌رده‌ی لوتف و به‌زه‌یی خۆیمان له‌سه‌ر لابدات ، چونكه هه‌ر كام له ئێمه ئه‌و په‌رده‌ی له‌سه‌ر لابچێت كه‌م و كورتی و عه‌یب و كورتييه‌كانى ده‌رده‌كه‌وێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-5-12 سلێمانی