پاداشتی خێرا و پاداشتی دواخراو
ڕوو ئه‌دات له دونیادا له به‌ر حیكمه‌تێكی ئیلاهی ناحه‌قییه‌ك بچێته سه‌ر و حه‌قیش تا كۆتایی هه‌ر له ژێره‌وه بێت و پاڵپشت و سه‌رخه‌ری نه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه بنه‌ما نییه ، به‌ڵكو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ڕۆژی قیامه‌تی بۆ لێپرسینه‌وه داناوه‌و ئه‌م دونیا – نه بۆ چاكه‌كاران و نه بۆ خراپه‌كاران – جێگای سزادان و پاداشت وه‌رگرتن نییه ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش به چاوی خۆمان ده‌بینین هه‌ر له‌م دونیا خوای گه‌وره چه‌ند ناحه‌قی ئاشكرا ده‌كات و چه‌ند خه‌ڵكی خراپ به سزای كاره خراپه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت و چه‌ند له‌و چه‌واشه‌كارانه ئاشكرا ده‌كات ، هه‌ر له‌م دونیایه‌دا و پێش گه‌یشتن به گۆڕه‌پانی دادگای گه‌وره‌ی قیامه‌ت ، مرۆڤه‌كانیش چونكه په‌له‌كردن له سروشتیاندایه به‌و جۆره سزا‌و تۆڵه سه‌ندنه خۆشحاڵ ده‌بن..هه‌موو كارێكی خوای گه‌وره‌ش مه‌حاڵه بێ حیكمه‌ت بێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-5-26 سلێمانی
