مرۆڤی ڕاستگۆ به متمانه‌وه قسه ده‌كات
مرۆڤه‌كان كاتێك ده‌كه‌ونه هه‌ڵوێستێكی لاوازه‌وه، یان تووشی شه‌رمه‌زارییه‌ك ده‌بن ، متمانه‌یان به خوۆیان لاواز ده‌بێت و ئه‌و لاوازییه‌ش له كاتی قسه كردنیاندا به ئاشكرا لێیان به‌دی ده‌كرێت، ئه‌وش دیارده‌یه‌كی سه‌یر نییه چونكه سروشتی ئاده‌میزاده‌كان وایه ، بۆ نموونه كه‌سێك له هه‌ڵوێستێكدا له‌سه‌ر حه‌ق بێت و كه‌سێكی تر له‌سه‌ر ناحه‌ق ، كه‌سێك له قسه‌كانیدا ڕاست بكات وبه ڕاشكاوی ڕاستیه‌كان ده‌ربڕێت ، كه‌سێكی تریش پێچه‌وانه‌ی ڕاستی قسه بكات و هه‌ندێ له دیمه‌نه‌كه بشارێته‌وه ، جیاوازییان وه‌كو جیاوازی ئاسمان و زه‌وییه ، بۆیه ده‌بینی زمان قسه‌یه‌ك ده‌كات و ڕوخسار قسه‌یه‌كی تر.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-5-26 سلێمانی
