ماڵی قه‌ڵب سه‌ر به ساحێبێتی!
دینداری ته‌نها به‌و شێوه ده‌بێت كه خاوه‌ن دینه‌كه پێی ڕازییه‌و به چاكی ده‌زانێت ، به واتایه‌كی تر: ته‌نها له چوارچێوه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌دا ده‌بێت ، هه‌ر كه‌سێك له‌و پێناوه‌دا ڕێگای تر بگرێته به‌ر ، یان وا خۆی نیشان بدات له‌خاوه‌ن ماڵ له سه‌ر ماڵه‌كه‌ی خۆی به غیره‌تتره ، نه‌ك ته‌نها خوا لێی وه‌رناگرێت ، به‌ڵكو له‌سه‌ریشی قه‌رزار ئه‌بێت و تووشی لێپرسینه‌وه‌ش ده‌بێت ، شێوازی نامۆ و ڕێگه چاره‌ی نامۆ بۆ سه‌رخستنی ئیسلام ماڵێكی قه‌ڵپه به‌سه‌ر خاوه‌نیدا ده‌درێته‌وه و نابێت ببێته مایه‌ی ناشرینكردنی ئیسلام.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-7-5 سلێمانی
