بێ سووده قسه‌ی زل و بێ كرده‌وه
ئه‌گه‌ر به قسه‌ی زل و لێدوانی سه‌رنج ڕاكێش و چاوپێكه‌وتنی ڕوكه‌شی به هێز بوایه له ڕاگه‌یاندنه‌كان ، ده‌بوو موسوڵمانان هیچ عه‌یبێكیان نه‌بوایه! به‌ڵام گرفتی گه‌وره له‌وه‌دایه زۆر جار ئه‌و قسه‌و لێدوان و هه‌ڵوێسته بریقه‌دارانه پێویستیان به لایه‌نی پراكتیكی و جێبه‌جێكردن هه‌یه، بریا له جیاتی ئه‌و هه‌موو كاره ڕواڵه‌تی و لێدوانه بێ گیان و زاراوه بریق و باقانه‌ی له ڕاگه‌باندنه‌كاندا سه‌رمانی پێ ده‌یه‌شێنن و خه‌مه‌كانمانی پێ پتر ده‌كه‌ن ، كه‌مێك كرده‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كاریگه‌ریان وه‌كو پێویست ئه‌نجام بدایه له بواری خزمه‌تی دینی و خوا و ژینی خه‌لكدا ..چه‌ند بێزارم له قسه‌گه‌لێك پاڵپشتی كرده‌یی نه‌بێت و ته‌نها ڕێزكردنی وشه و بڕگه‌ی ساردوسڕ بێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-8-5 سلێمانی