فه‌یسبوك دڵی پێ خۆش ناكرێت
هاوڕێتی و لایك و ستایشكردنی فه‌یسبوك جێگای متمانه نییه ، زۆرێكی موجامه‌لات و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لایكێكی پێشتری خۆته كه ئه‌ویش له‌وانه‌یه هه‌ر موجامه‌له بوبێت ، له‌م ڕۆژانه كه‌سێك به ده‌نگێكی خۆش چه‌ند خوله‌كێك قورئانی به دنگی خۆی بڵاوكردبوویه‌وه ، له‌سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه‌كه‌ی هه‌له‌كه‌ی گه‌وره‌ی تێدا ده‌كات ، كه وه‌كو ڕواڵه‌تی مه‌عناكه ده‌بێته كوفر چونكه زوڵم ده‌داته پاڵ خوای گه‌وره ،( لقادرون) ده‌كاته (لظالمون) به هه‌ر حاڵ ئه‌وه هه‌له‌یه‌كی خوێنه‌ره‌كه‌یه وتێپه‌ڕ بووه ، باسم له‌سه‌ر ئه‌وه نییه ، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌و هه‌موو لایك و ده‌ستخۆشییه‌یه كه بۆی ده‌نێرن بێ ئه‌وه‌ی تێبینی ئه‌و هه‌ڵه بكه‌ن ، ده‌مه‌وێت به‌وه بگه‌م كه خه‌ڵكێكی نه‌وعی كه‌م نه‌بێت كه فه‌یسبوكیان وه‌كو ئامرازێك بۆ سوود كردن و سوود گه‌یاندن داناوه ، ئیتر به گشتی ڕه‌هه‌ندێكی كات به‌سه‌ر بردن و ڕابواردنی به‌سه‌ردا زاڵه به داخه‌وه ، باشه ئه‌بێت ئه‌و نووسینه‌ی كه ده دێره بان بیست دێڕه باسی زیاتر ناكه‌م.. چه‌ند سه‌د لایكێكی بۆ دیت ئه‌مه چی متمانه‌یه بكرێت به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه خوێندبیتیه‌وه ، من خۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌د له سه‌د بێ لایه‌نم ،ئه‌گه‌رچی هیچ ڕێگه‌و كه‌ناڵێكی باشترم نییه له فه‌یسبوك بۆ گه‌یاندنی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێت بیگه‌یه‌نم ، به‌ڵام متمانه‌م كه‌مه پێی وتاكو ئێستا نازانم ڕێژه‌ی سوود و زیانی چه‌نده به وردی ، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له شوێنه‌وارو ده‌رهاوێشته‌كانی سه‌ربه‌خۆیی و بێ لایه‌نی ڕاسته‌قینه كه به ناچاری فه‌یسبوك و هاوشێوه‌كانی ده‌بنه جێگره‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ و ڕاگه‌یاندن به گشتی.
إحسان برهان
2016-8-20 سلێمانی
