پاراستنی نهێنی ئاكارێكی جوانه!
عاده‌تێكی خراپ هه‌یه زیاتر له هه‌ندێ وتاربێژ و نووسه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌دیم كردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ناوێریت قسه‌یه‌كی بۆ بگێڕێته‌وه، یان باسی كه‌سێكی بۆ بكه‌یت ، یان كێشه‌ی خیزانێك بخەیتە بەردەستی كه شتێكی سه‌رنج ڕاكێشی تێدا بێت، كاتێك ئه‌زانی ڕۆژی جومعه مامۆستا له‌سه‌ر مینبه‌ره‌وه باسی كرد وكردی بە بەشێك لە وتارەكەی! یان بوو بە پۆستێك له فه‌یسبووك و كۆمێنت و لایكی پێ كۆ ئه‌كرێته‌وه !
ئەوەی ڕاستی بێت له بنه‌ڕه‌تدا وەكو لە فەرموودەدا هاتووە و بنەمایەكی ئادابی ئیسلامیشە:( المجالس بالأمانة ) واتە: ئەوەی كە لە نێوان تۆ وكەسێكی تردا ڕوو ئەدا و لە بەینی خۆتاندا بووە، با نەشوترێت ئەمانەت بێت و لای كەس مەیگێڕەوە، جوان نییە و ناكرێت ببێتە نموونەی بابەتی خوتبە و و وتاری پێ كاریگه‌ر بكرێت ! یان وەكو پۆستێك فه‌یسبوكی پێ بحەسێتەوە و بە بێ سێ دوو و مۆلەت وەرگرتن لە خاوەنی ڕووداوەكە باس بكرێت و بێ گوێدان و حیساب كردن بۆ كۆمه‌ڵێك ئیعتیبارات ئیعلان بكرێت…من وای لێ ئەزانم والله أعلم.
إحسان برهان ا‌لدین