پێوه‌ره‌كانم بۆ وه‌رگرتنی هاوڕێ له فه‌یسبوك
له‌و كاته‌وه حیسابم له فه‌یسبوك كردووه‌ته‌وه تاكو ئێستا كه ژماره‌ی هاوڕێكانم خه‌ریكه ده‌گه‌نه ئه‌و سنووره‌ی ئیداره‌ی ئه‌م تۆڕه دیاریان كردووه ، بۆ وه‌رگرتنی هاوڕێ چه‌ند خاڵێك ڕه‌چاو ده‌كه‌م ، له‌وانه:
– گوزه‌ریك ده‌كه‌م به ناو ئه‌كاونتی ئه‌و كه‌سه و ته‌ماشای بابه‌ته‌كانی ده‌كه‌م دژایه‌تی ئیسلامی تێدا بێت یان گومان بڵاوبكاته‌وه له سه‌ر ئیسلام و سوننه‌ت و مێژوو.. هاوڕێتیه‌كه‌ی ره‌تده‌كه‌مه‌وه چونكه به بۆنه‌ی منه‌وه خه‌ڵكانێكی تر ئه‌و بابه‌تانه ده‌بینن.
– هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه وینه‌ی ئافره‌تی بڵاوكردبێته‌وه به جلی ناشه‌رعی ، یان گرته‌ی ڤیدیۆی بڵاوكردبێته‌وه بان شه‌یری كردبێت نه‌شیاو بێت به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، با به‌ناو پێكه‌نین و كامیره‌ی شاراوه‌و به‌هانه‌ی له‌و شێوه‌ش بێت هه‌ر ره‌تیده‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بمه هاوكار بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی شتی ناشه‌رعی.
– ئه‌گه‌ر ناوه‌كه خوازراو بێت و شتیكی له ئه‌كاوه‌نته‌كه‌یدا دانه‌نابێت لێی حاڵی بم وبزانم چییه‌و چی نییه به هه‌مان شیوه ڕاده‌وه‌ستم و په‌له ناكه‌م له وه‌رگرتنی.
– ئه‌گه‌ر به ئاسانی ئه‌وه‌ی پێوه تێبینی بكرێت كه له دینداریدا زۆر توند و ڕه‌ق بێت و وا بزانێ ئه‌م ئیسلامه ره‌حمه‌ت و لێبورده‌یی و نه‌رمی تێدا نییه ، یان زۆر شل و متساهل و مائع بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌سیان نه‌ژمێردرێم له كاتێكدا من ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی خۆم و تیگه‌یشتنی خۆم ئه‌كه‌م بۆ دین به تێگه‌یشتنی سه‌له‌ف به سپۆنسه‌ری كتێبخانه‌كه‌ی خۆم!
– ئینجاه پێوه‌رێكی تر كه ڕه‌چاوی ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه ته‌ماشای هاوڕێكانی ئه‌و كه‌سه ئه‌كه‌م ، جۆری هاوڕێكانی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له ڕووی وه‌رگرتن و وه‌رنه‌گرتنی به پیی باش و خراپی ئه‌وان. به هه‌مان شیوه حه‌ز له هاوڕێتی ئه‌وانه‌ش ناكه‌م چونكه به ده‌ر نین له إفراط وتفریط ، یان توندڕه‌وی و جورئه‌ت له‌سه‌ر پۆلێن كردنی خه‌ڵكی و ده‌ركردنیان له دین و،یان له لایه‌كی تره‌وه شلڕه‌وی و میوعه‌ت و بێ هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر دینی خوا و بانگه‌شه كردن بۆ كاڵكردنه‌وه‌ی واتای دینداری و سوننه‌ت و مه‌نهه‌ج له لای موسه‌ڵمانان..له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌و چه‌ند بنه‌مایه‌كی تری هاوشێوه ، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌م بۆ ده‌ركه‌وێت له هاوڕێكانمدا ده‌ستكاریان ده‌كه‌م ، له گه‌ل تێبینی ئه‌وه‌ش فه‌یسبوك ئه‌گه‌رچی بۆ منی له سه‌دا سه‌د بێ لایه‌ن و دوور له ئه‌حزابی ئیسلامی ونا ئیسلامی و ته‌نانه‌ت ڕێكخراوه‌كانیش – جگه له ڕێكخراو‌ی ابن الجزري كه خۆم به‌ڕێوه‌به‌ریم و ته‌نها خه‌ریكی قیرائاتی قورئانین – له فه‌یسبوك كه‌ناڵێكی باشترم نییه دوو قسه‌ی خێری تێدا بكه‌م ، یان هه‌واڵی خۆم به ئازیزانم بگه‌یه‌نم و منیش هه‌واڵی ئه‌وان بزانم ، یان له داهاتوودا به ده‌نگ و ڕه‌نگ ئه‌گه‌ر بتوانم وانه‌و واتای مه‌نهه‌جی بڵاو بكه‌مه‌وه ، هاوكات له هه‌ر كاتێكدا زۆر ئاساییه به‌لامه‌وه خواحافیزی یه‌كجاری لێ بكه‌م ئه‌و خێره‌ش له خوا داوابكه‌م ، به‌ڵام تا ئه‌وه‌نده‌ی ما بێتم له‌م تۆڕه زۆر خۆشحاڵم به هاوڕێتی ئه‌و براو مامۆستا و هاوڕێ و قوتابییه خۆشه‌ویستانه‌م كه ئه‌م ده‌رفه‌ته كۆمان ده‌كاته‌وه پێكه‌وه به پێی توانا خزمه‌تێكی ئایین و خه‌ڵك و ڵاتی پێ بكه‌ین.
إحسان برهان
2016-8-29 سلێمانی
