(نجیب محفوظ) له‌م نووسینه‌ی مه‌به‌ستی چییه؟
نجیب محفوظ له به‌كێك له یاده‌وه‌رییه‌كانیدا به ناونیشانی (الغرفة الواسعة) ژووره بهرینهكه ، له كتێبی (أصداء السیرة الذاتیة) به شێوازی ڕه‌مز و هێما نووسیویتی:
له خه‌ونمدا بینیم له ژوورێكی به‌رینی سابیته به‌رزدام ، هیچ كه‌ل و په‌ل و ناوماڵێكی تێدا نه‌بوو ، جگه له مێزیكی خر نه‌بیت دوو كورسی به ده‌وردا بوو ، من له‌سه‌ر یه‌كێكیان دانیشتم و هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستیشم له‌سه‌ر ئه‌وه‌كه‌یان دانیشت ، هه‌ر یه‌كه‌و فنجانیكی قاوه‌مان له‌به‌رده‌مدا بوو ، ده‌رگایه‌كی كراوه‌ش له‌سه‌ر ژوورێكی زۆر تاریك هه‌بوو نه‌مئه‌زانی چی تێدایه.
هاوڕێكه‌م وتی: پیویسته به ئه‌ركه‌كه‌مان هه‌ستین ، منیش وتم: به‌ڵێ پێویسته. به‌ڵام له ناكاو هاوڕێكه‌م به‌ره‌و ژووره تاریكه‌كه رۆیشت و دیار نه‌ما ، پاش ڕۆیشتنی بۆم ده‌ركه‌وت قاوه‌كه‌شی له‌سه‌ر مێزه‌كه دیار نه‌ماوه ، با‌نگم كرد و هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بوو ، به‌ڵام كه‌سێكی نامۆ ده‌ركه‌وت و هات له جێگه‌ی هاوڕێكه‌م دانیشت ، عه‌با سپییه‌كی سه‌رنجی ڕاكێشام ، من سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌م نه‌ده‌ناسی ، به‌ڵام له گه‌ڵ خۆمدا وتم: بوونی ئه‌م پیاوه له نه‌بوونی چاكتره. ، ئینجا په‌رداخێكی له‌به‌رده‌م خۆی و په‌رداخێكی تری له به‌رده‌می مندا دانا و وتی:
با شه‌رابی ڕووناكی و تاریكی بخۆینه‌وه.
په‌رداخه‌كه‌م به‌رزكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێی بخۆمه‌وه ، له‌و كاته‌دا ته‌ماشایه‌كه‌م كرد ڕوخساری هاوڕێ دیارنه‌ماوه‌كه‌م له نیو په‌رداخه‌كه‌دا بینی ته‌ماشام ده‌كات، ده‌ستم له‌رزی و به‌و كه‌سه‌ی به‌رانبه‌رم دانیشتبوو وتم: پێویسته به ئه‌ركه‌كه‌مان هه‌ستین.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-8-30 سلێمانی
