توێژینه‌وه‌ی زانكۆكانی سعودیه زۆربه‌یان نایابن
له مێژه‌وه‌و پێش ئه‌وه‌ی بچمه نێو هۆڵه‌كانی وانه وتنه‌وه له زانكۆ ، سه‌رسام بووم به ئاستی زانستی هه‌ندێ ماسته‌رنامه‌و نامه‌ی دكتۆرا كه له سعودیه تاوتوێ كراون، دوای ساڵانێك كه زانیم زانكۆكانی سعودیه به‌راود به زۆرێك له زانكۆی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان زۆر له پێشه‌وه‌ن ، نهێنی گرنگی ئه‌و توێژینه‌وانه‌م بۆ ئاشكرا بوو ، له ڕاستیدا هه‌ندێ توێژینه‌وه و ماسته‌رنامه و أطروحة ی دكتۆرا هه‌ن بۆ مێژوو ده‌نووسرێن وڕۆڵێكی به‌رچاو ده‌بینن له كاروانی زانستیدا و له گه‌ل ڕۆژگاردا خه‌ڵكی سوودیان لێ ده‌بینن و ده‌مێننه‌وه ، زۆرێكیش له‌و توێژینه‌وانه پاش تاوتوێكردنیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان بۆ نیو زانكۆكان بۆ وانه وتنه‌وه، توێژینه‌وه‌كان كاریگه‌رییان نامێنیت و ئه‌ركه‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت وده‌خرێنه سه‌ر ڕه‌فه تۆزاوییه‌كانی ئه‌رشیف و له نێو كفنی فه‌رامۆش كردن ده‌پێچرێنه‌وه ، ئه‌مه‌ی لێره باسی ئه‌كه‌م بۆچوونی كه‌سێتی خۆمه‌و پاڵپشت به‌و توێژینه‌وانه‌ی كه خوێندوومنه‌ته‌وه ده‌یخه‌مه روو.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-9-28 سلێمانی