وه‌سیتێكی عومه‌ر ڕه‌زای خوای لێبێت ده‌رباره‌ی زستان مێژوو
عومه‌ری كوری خه‌تتاب ڕه‌زای خوای لێبێت دڵی پڕ له سۆز‌و میهره‌بانی بوو ، هه‌میشه له خه‌می خه‌ڵیكدا بوو ، كه زستان ده‌هات به نووسراو ڕاسپارده‌ی بۆ موسوڵمانان و بۆ خه‌ڵكی ده‌كرد به گشتی و دیفه‌رموو : ( ان الشتاء قد حضر وهو عدو فتأهبوا له أهبته من الصوف والخفاف والجوارب ، واتخذوا الصوف شعارًا ودثارًا فإن البرد عدو سريع دخوله بعيد خروجه .) واته: وا زستان هات و زستان دوژمنه ! بۆیه خۆتانی بۆ ئاماده بكه‌ن به پۆشاكی خوری و پێڵاو وگۆره‌وی ، خوری بكه‌نه پۆشاكی ناو و ده‌ره‌وه‌تان ، چونكه سه‌رما خێرا ده‌چێته لاشه‌و دره‌نگ ده‌رده‌چیت ، هه‌زاران ره‌حمه‌تی خوات لێبێت ئه‌ی دادپه‌روه‌ری خه‌مخۆری بێ وینه.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-11-24 سلێمانی