لاپه‌ڕه‌یه‌كی غه‌مگین له مێژووی ئیسلام
كاتێك سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌ییوبی به ڕه‌حمه‌ت بێت قودسی ڕزگار كرد ، به نیاز نه‌بوو ئه‌و كاره مه‌زنه‌ی كه ئاواتی هه‌ره گه‌وره‌ی خۆی و باوكیشی بوو ، ببێته دوا وێستگه‌ی سه‌ربازی له ژیانیدا ، به‌ڵكو به نیاز بوو له پاش ڕزگاركردنی قودس به‌ره‌و ئه‌وروپا درێژه به فتوحاتی خۆی بدات ، به‌ڵام سوپاكه‌ی پاش پێنج ساڵ ماندوو بوون و دابڕان له ماڵ و مناڵ و نیشتمان ، به‌وه ڕازی نه‌بوون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له دژی ، بۆیه ئه‌و ناچار بوو به‌و هودنه ڕازی بێت كه خاچپه‌رسته‌كان داوایان لێ كردبوو..دوای ئه‌وه صلاح ا‌لدین به نیاز بوو حه‌ج بكات ، به‌ڵام ڕاوێژكاره‌كانی پێیان وت ئه‌م ساڵ حه‌ج مه‌كه ، چونكه دووركه‌وتنه‌وه‌ت له ده‌ڤه‌ره‌كه له‌وانه‌یه خاچپه‌رسته‌كان هان بدات هودنه‌كه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه ، به قسه‌ی كردن و نه‌چوو بۆ حه‌ج ،قه‌ده‌ری خوا وا بوو پاش شه‌ش مانگ وه‌فاتی كرد و حه‌جیشی نه‌كرد ، له هه‌مووشی ناخۆشتر ئه‌وه‌بوو وڵات له‌پاش مردنی سه‌ڵاحه‌ددین وه‌كو میراتی دابه‌شكرایه سه‌ر كوڕ‌و كه‌س وكاره نزیكه‌كانی ، میسریش كه‌وته پشكی (الكامل) ی برازای صلاح ا‌لدین ، پاش ماوه‌یه‌ك كامل به بێ شه‌ڕ و به خواستی خۆی قودسی ته‌سلیمی خاچ په‌رسته‌كان كرد ، به‌رانبه‌ر هه‌ندێ مه‌رجی ساده وه‌كو ئه‌وه‌ی موسوڵمانان مافی سه‌ردانی قودسیان هه‌بێت و شتی له‌و جۆره.
به‌و شێوه‌ش ئه‌و ئاواته‌ی كه نجم ا‌لدین كوڕه‌كه‌ی بۆ په‌روه‌رده كرد و صلاح ا‌لدین خۆیشی هه‌موو ژیانی له پێناویدا به‌سه‌ر برد ، ئه‌و به‌رپرسه نابه‌رپرسه‌ی برازای له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بوو ، هه‌مووی به زایه برد و له گۆڕی نا و وه‌كو دیارییه‌ك ته‌سلیمی دوژمنانی كرد.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-12-1 سلێمانی