یه‌ك واتای هاوبه‌ش له دوو قه‌سیده‌ی زه‌هاوی و قانیعدا
قه‌سیده‌یه‌كی (جمیل صدقي الزهاوي )هه‌یه به ناونیشاني (ثورة في الجحیم) شۆرشێك له دۆزه‌خدا ، له كۆتایی دیوانه‌كه‌یداهاتووه‌و زیاتر له چوار سه‌د به‌یته ،هه‌ندێك له‌وانه‌ی به نێوه‌ڕۆكه فیكرییه‌كه‌ی سه‌رسامن به مه‌لحه‌مه ناوی ده‌به‌ن ، زه‌هاوی باس له خه‌ونێكی خۆی ده‌كات كه بینیوێتی مردووه و مه‌لائیكه‌ت له ناو گۆڕه‌كه‌ی هه‌ندێ پرسیاریان لێ كردووه و ئه‌ویش له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كانی دونیا وه‌كو ڕۆشنبیرێك كه قه‌ناعه‌تی به دین و دینداره‌كان نییه وه‌ڵامیان ئه‌دانته‌وه‌و پاش لێپرسینه‌وه‌یه‌كی دوور‌و درێژ ده‌رباره‌ی هه‌موو ته‌وه‌ره‌كانی عه‌قیده‌و هه‌ڵوێستی له‌مه‌سه‌له‌ی ئازادی ئافره‌ت و مه‌سه‌له‌ی سه‌رپۆش و زۆر شتی تر ، بڕیاری له‌سه‌ر ده‌رئه‌چێت بۆ دۆزه‌خ ببرێت و له‌وێ چاوی به گه‌وره شاعیرانی عه‌ره‌ب ده‌كه‌وێت ، وه‌كو (الأخطل و جریر و المعري عمر الخیام و الحلاج) و هه‌روه‌ها (دانتي وشكسپیر) و زۆر كه‌سایه‌تی تر كه ئه‌وانیش له‌وی ئه‌بن ، دوای خستنه ڕووی زۆر دیمه‌نی به‌رجه‌سته‌كراو له وتاربێژانی نێو دۆزه‌خ وه‌كو ئه‌رستۆ و گله‌یی كردنی حه‌للاج له خوای خۆی ، له كۆتاییدا دۆزه‌خییه‌كان بڕیاری ئه‌نجامدانی شۆڕش ده‌ده‌ن و سه‌رده‌كه‌ون له‌و شۆڕشه‌و و له سزا و ئه‌شكه‌نجه ڕزگاریان ده‌بیت و، ئینجا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر شه‌یتانه‌كان و له‌سه‌ر پشتی ئه‌وان به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێده‌كه‌ون و له‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر به‌هه‌شتدا ده‌گرن كۆنترۆڵی ده‌كه‌ن و هه‌رچی گێل و گه‌مژه‌و دواكه‌وتووكان هه‌یه وه‌كو زه‌هاوی ناویان ده‌بات له‌به‌هه‌شت ده‌ریان ده‌كه‌ن و خۆیان به‌هه‌شت داگیر ده‌كه‌ن ونیشته‌جێی ده‌بن!
به هه‌مان شێوه شاعیری ناوداری كورد قانع قه‌سیده‌یه‌كی دوورودرێژی هه‌یه له دیوانه‌كه‌یدا به هه‌مان ناوه‌ڕۆك یان نزیك له‌و ناوه‌ڕۆكه، باس له مردنی خۆی ده‌كات و گفتۆگۆكردنی به شێوه‌یه‌كی گالته ئامێز له گه‌ڵ مونكه‌ر ونه‌كیر و دواتر گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ له دیمه‌نه‌كانی حه‌شر و پردی سیرات و چۆن به به‌رتیل مه‌لائیته‌كانی قه‌ناعه‌ت پێكردووه و له‌سه‌ر پرده‌كه په‌ڕیوه‌ته‌وه‌و دواتر هه‌ر به به‌رتیل ده‌رگاوانه‌كانی به‌هه‌شتی قایل كردووه بچێته ژووره‌وه‌و له‌وێ بینیوێتی به‌هه‌شت پڕه له پیره‌ژن و خه‌ڵكی ته‌مه‌ڵ و په‌ككه‌وته ، كاتێكیش له‌وێ برسی ده‌بێت و پلیتی چێشتخانه‌ی پێ نابێت، ده‌چێت ئافره‌تێكی به‌ساڵاچووی خزمی خۆی ئه‌دۆزێته‌وه و واسیته‌ی بۆ ئه‌كات وده‌چێته چێشتخانه.
شایه‌نی باسه وزۆر ڕوونه بۆ كه‌سی شاره‌زا له بواری ئه‌ده‌ب به تایبه‌تی (الأدب المقارن)، زه‌هاوی شوێن پێی المعري شاعیری عه‌ره‌بی هه‌ڵگرتووه له رسالة الغفران و قانیعیش كاریگه‌ری زه‌هاوی به‌سه‌ره‌وه بووه و لاسایی زه‌هاوی كردووه‌ته‌وه و هه‌رسێ ئه‌و شاعیرانه‌ش به تایبه‌تی یه‌كه‌مو دووه‌میان له بواری فیكری و هه‌ڵوێستیان له دین و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به دین بووه زۆر نزیكه.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-12-11 سلێمانی