نه‌كه‌ی خۆت به‌ده‌ردی كابرای نه‌زان ببه‌یت
شێخ (بكر بن عبد الله أبو زید) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له كتێبه ناوازه‌كه‌یدا (حلیة طالب العلم ) كه تایبه‌ت ئاڕاسته‌ی فێرخوازانی زانسته ئیسلامییه‌كانی كردووه ، له جێگه‌یه‌كدا ئامۆژگاری خویندكاره‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: احذر أن تكون ”أبا شبر” .فقد قيل: العلم ثلاثة أشبارمن دخل في الشبر الأول تكبرومن دخل في الشبر الثانى تواضع ومن دخل في الشبر الثالث علم أنه ما يعلم. واته: وتراوه: زانست سێ بسته ، كێ بگاته بستی یه‌كه‌میان تووشی له خۆبایی‌بوون ده‌بێت ، كێیش بگاته بستی دووه‌میان ئیتر خۆی به كه‌م ئه‌زانێت و (تواضع) ئه‌كات، هه‌ركێیش بگاته بستی سێیه‌م و قۆناغی كۆتایی بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه به شتیكی ئه‌وتۆ له زانست نه‌گه‌شتووه . شێخ (ابن عثیمین) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ، له شه‌رحی حیلیه‌كه‌ی ئه‌بو زه‌یددا وا دیاره له‌سه‌ر پێناسه‌ی قۆناغی كۆتایی زانست تێبینی هه‌یه ، به‌ڵام بێگومان دانه‌ری كتێبه‌كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كه هه‌رچه‌ند زانا بێت ئه‌زانی زانستی خوا و زانستی پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێبێت له سه‌رووی زانستی خۆیه‌تی ، بۆیه خۆی به نه‌زان ده‌زانێت ، له ڕاستیدا: خوێندنه‌وه‌ی كتێبی ئه‌هلی عیلم هه‌مووی خێر‌و به‌ره‌كه‌ته.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-12-14 سلێمانی