“چاكه‌كار له پاداشتی چاكه‌كه‌ی بێ به‌ش نابێت”
چچاكه‌كردن به‌شێكه و به‌هره‌یه‌كه الله تعالی به هه‌موو كه‌سێكی نابه‌خشێت، هه‌ركێش له‌م دونیایه‌دا ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ی پێ به‌خشرا خه‌یرو چاكه‌یه‌كی هه‌ره مه‌زنی به نسیب بووه و به‌سه‌ر گه‌نجینه‌یه‌كی زۆر به نرخدا كه‌وتووه !
چاكه‌كار له پاداشتی چاكه‌كانی بێ به‌ش نابێت، چاكه نه لای خه‌ڵكی و نه‌لای په‌روه‌ردگاری خه‌ڵكی هه‌رگیز ون نابێت و له نێوناچێت، بێگومان پاداشته‌كه‌ی هه‌ر ئه‌بێت له كاتێكدا بێته ڕێی ئه‌و چاكه‌كاره و لێی به‌هره‌مه‌ند بێت، ئیتر هه‌ر له‌م دونیا بێت، یان له ناو گۆڕدا، یان له قیامه‌ت بێت.
(الحطیئة) ی شاعیر ده‌ڵێت:
من يصنع الخير لايَعدم جوازيه … لايذهبُ العُرف بين الله والناس.
كوردیش وتوویانه چاكه بكه‌و بیده به ئاوا…چاكه‌كاران ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌یان پاش مردنیان ده‌ست پێ ده‌كات و ژیانێكی مه‌عنه‌وییان له دڵ و ده‌روون و یاده‌وه‌ری خه‌ڵكیدا ده‌ست پێ ده‌كات و تا زه‌مانێك به كاره باشه‌كانیان هه‌ر به زیندوویی ده‌مێننه‌وه.
سبحان الله:
خه‌ڵكانێك هه‌ر له حاڵی ژیاندا مردوون و كه‌سانێكیش له‌پاش مردنیش هه‌ر زیندوون.
له كاتێكیشدا كه مرۆڤه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕقیان له مردنه و حه‌زی پێ ناكه‌ن، جاری وا هه‌یه به مردنی هه‌ندێ كه‌س ئاواته‌خوازن، یا ئیلاهی داوای ئاخیر خێری و ڕه‌زامه‌ندیت ئه‌كه‌ن.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-9-4