في الارض مخلوقان: إنسٌ و أمریكان
ئه‌گه‌ر لۆمه‌ی كورد ده‌كه‌ن و سه‌یرتان لێ دێت و له‌وه‌ی سه‌رسام ده‌بن كه زاكیره‌ی لاوازه‌و شتی زوو له‌بیرده‌چێت، به‌وه زیاتر سه‌رسام بن كه جیهان به تێكڕا زاكیره‌ی لاوازه‌و تاوانه‌كانی ئه‌مریكای له دژی مرۆڤایه‌تی و سووربوونی ده‌ستییان له خوێنی میلله‌تاندا له‌بیركردووه و له‌وه‌ش سه‌یرتر له دوای مێژوویه‌كی وا ڕه‌ش و خوێناوی به ئێستاشه‌وه، به به‌رچاو هه‌موو جهانه‌وه باسی مافی مرۆڤ ده‌كات! له ڕاستیدا ئه‌مریكی ئه‌وه‌نده‌ی به سه‌روسیما و ڕواڵه‌ت وباڵایان مرۆڤن، به به‌ها وناخ و ویژدان و لایه‌نی واتاییییان مرۆڤ نیین، هیچ نه‌بێت ئه‌م وته‌یه له‌سه‌ر زۆربه‌یان و له زۆربه‌ی مێژووی ڕابووردوو و ئێسته‌یان، جێبه‌جێ ده‌بیت.
(احمد مطر)ی شاعیر ده‌ڵێت:
في الارض مخلوقان… إنس وأمریكان..واته:
زه‌وی دوور جۆر بوونه‌وه‌ری له‌سه‌ر ده‌ژی: مرۆڤ و ئه‌مریكی!
دڕه‌نده‌یی و تاوانه‌كانی ئه‌مریكا گه‌ر له كتێبێكدا بنووسرێته‌وه، ژماره‌ی به‌رگه‌كانی ئه‌و كتێبه له ژماره‌ی به‌رگه‌كانی كتێبی (قصة الحضارة) ی ویل دیورانت درێژتر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌من ئه‌وانه‌ی باسی لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌كانی مێژووی ئه‌و دڕندانه ده‌كه‌ن.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-8-12 سلێمانی
