ئیره‌یی له پێكهاته‌ی مرۆڤه‌كاندایه..به‌ڵام…!
به شێوه‌یه‌كی گشتی حه‌سوودی یه‌كێكه له خراپترین ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی تووشی دڵ و ده‌روون ودینی مرۆڤه‌كان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به به‌ربه‌ستی ئایینیش به‌ری نه‌گیردرێت سه‌ر له هه‌موو خراپه و تاوانێكه‌وه ده‌رده‌كات.
هاوكات ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره، جگه له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌موو كه‌سێك به‌شێكی له ئێره‌یی و حه‌سوودی تێدایه،چونكه ئه‌و سیفه‌ته له سروشت و فیتره‌تی مرۆڤه‌كاندایه، كاتێك خزمێكت یان هاوڕێیه‌كت – بگره له هه‌ندێ حاڵه‌تدا برایه‌كیشت – له بوارێكدا پێشت ده‌كه‌وێت و له تۆ باشتر بێت له ناخته‌وه ڕه‌نگه پێت خۆش نه‌بێت، یان پێت خۆش بێت خۆت له جێگه‌ی ئه‌و بوویتایه له‌و ده‌ستكه‌وته‌ی، ڕه‌نگه له‌سه‌ر خودی ئه‌و هه‌سته‌ش وه‌كو هه‌ستێكی په‌تی گوناهبار نه‌بیت، چونكه به ده‌ستی خۆت نییه و خێری خۆتت له خێری كه‌سانی تر – با نزیكیشت بن – زیاتر مه‌به‌سته ( ئه‌وه‌ی كه جیاوازییه‌كی تێدا هه‌بێت و ئه‌م یاسای به‌سه‌ردا جێبه‌جی نه‌بێت نه‌وه‌ی مرۆڤ خۆیه‌تی هه‌میشه نه‌ك ته‌نها به سه‌ركه‌وتنه‌كانی دڵخۆشه به‌ڵكو حه‌زی پییه به‌رده‌وام له خۆی باشتر بن).
له حه‌سه‌نی به‌سری ده‌گێڕنه‌وه – به‌ڕه‌حمه‌ت بێت – كه فه‌رموویه‌تی: (لیس من ولد آدم إلا وخلق معه الحسد) واته: هه‌موو ئاده‌میزادێك ئیره‌یی له‌گه‌ڵدا درووست كراوه. هه‌ندێ فه‌رمووده‌ش له باره‌وه ده‌گێڕنه‌وه به پێی دوورونزیكی له ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه سه‌نه‌ده‌كانیان له نێوان سه‌حیح و حه‌سه‌ن و لاوازدایه، له‌وانه‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو مرۆڤه‌كان پشكێكیان له ئێره‌یی تێدایه و بڕێك له حه‌سوودی له ناخیاندا بوونی هه‌یه، جگه له پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت صلی الله علیه وسلم دلی له ئێره‌یی پاك كراوه‌ته‌وه وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵگرتنی په‌یامی الله بۆ مرۆڤایه‌تی.
شایانی باسه ئه‌و ئیره‌ییه له‌و سنووره‌ی باسمان كرد ته‌نها له سنووری كه‌سانی ئاسایی و ساده‌دا نییه، به‌ڵكو كه‌سانی پایه‌دارو خاوه‌ن چاكه‌یش له بازنه‌یه‌كدا تووشی ده‌بن، وه‌كو عائیشه ڕه‌زای خوای لێبێت كه خۆی فه‌رموویه‌تی هه‌ستم به ئێره‌یی كردووه به‌رانبه‌ر خه‌دیجه ڕه‌زای خوای لێبێت به هۆی ستایشه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم بۆ ئه‌و هاوسه‌ره‌ی له كاتێكدا له ژیانیشدا نه‌مابوو.
ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ستكردنه به ئیره‌یی وات لێ نه‌كات سته‌م یان غه‌یبه‌ت یان هه‌ر سنوور به‌زاندنێكی شه‌رعی ئه‌نجام بده‌یت ومه‌سه‌له‌كه ته‌نها هه‌ستێك بێت له ناخت‌دا بوونی هه‌بێت له‌سه‌ری گوناهبار نابیت وئاساییه و ده‌توانی له‌به‌رانبه‌ردا دوعای خێر بۆ ئه‌و كه‌سه بكه‌یت و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌سته په‌تییه ببیته‌وه به پاڕانه‌وه‌ی چاكه به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی و به هێزی خێر‌و چاكه‌ی ناخت كاریگه‌ری هه‌ستی خراپه‌ی به‌شه‌كه‌ی تری ناخت له ناوبده‌یت.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-7-26