ئه‌م سێ كتێبه له گرنگترین كتێبه‌كانی (ابن تیمیة) ن
(ابن تیمیة) به ڕه‌حمه‌ت بێت، خاوه‌نی نووسین و فه‌توا و كتێبی زۆر زۆره ته‌نانه‌ت چه‌ندین كتێبی سه‌ربه‌خۆ نووسراوه بۆ ئامار كردنی كتێبه‌كانی ، به خێرا نووسین و نامیلكه و كتێبه‌كانی ده‌نووسی، زۆر جاریش له‌سه‌ر داوای كه‌سێك یان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێكدا له یه‌ك كۆڕدا كتێبه‌كه‌ی ده‌نووسی، هه‌موو كتێیب و نامیلكه‌و نووسینیكیشی به هۆكارێك بووه، ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانایه‌كی گه‌وره‌و به توانایش بووه، كتێبه‌كانی به گشتی له له‌به‌ر كردنی خۆی ده‌نووسین بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كتێب وسه‌رچاوه له هه‌ندێ حاڵه‌تی كه‌م نه‌بێت، كتێبه‌كانیشی به گشتی جه‌خت له سه‌ر عه‌قیده‌ی سه‌له‌ف و ده‌ست گرتن به كیتاب وسوننه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له سیما دیاره‌كانی نووسینی به‌ره‌نگار بوونه‌وه بوو له دژی هه‌موو تاقم و كۆمه‌ڵه لاده‌ره‌كان له ڕێڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت.
له نێو هه‌موو كتێبه‌كانی (ابن تیمیة) زیاد له‌وانی تر، سێ كتێبی هه‌یه به سه‌رچاوه‌ی متمانه پێكراوی هه‌ره بایه‌خدار داده‌نرێن، كه شایه‌تی بۆ هیچ زانایه‌ك یان فێرخوازێكی زانست نادرێت تاكو له ئه‌و سێ كتێبه شاره‌زا نه‌بێت و به وردی لێیان تێنه‌گات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له ئه‌هلی عیلم له‌به‌ر كردنی یه‌كه‌می ئه‌و سێ كتێبه‌شیان به مه‌رج داناوه بۆ زانایان و فێرخوازانی زانست، كتێبه‌كانیش بریتین له:
یه‌كه‌م: العقیدة الواسطیة: ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ته به شێوه‌یه‌كی گشتی و گرنگیدان به باسی الأسماء و الصفات له نێو ئه‌و باسانه‌دا.
دووه‌م: الفتوی الحمویة الكبری: تایبه‌ته به باسی أسماء و صفات و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌شاعیره له‌و بواره‌دا و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ چه‌مك و لادانی موسوڵمانان له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ر له مه‌سه‌له‌ی الاسماء والصفات دا.
سێیه‌م: التدمریة: ئه‌مه‌شیانی له وه‌ڵامی پرسیارێكدا نووسی له خه‌ڵكی (تدمر)ه‌وه بۆی هاتبوو، ده‌رباره‌ی أسماء و صفات و كۆكردنه‌وه له نێوان شه‌رع و قه‌ده‌ردا.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-6-28