“پێناسه و چه‌مك و واتاكانی حه‌ق له ئیسلامدا”
حه‌ق له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه واتای وه‌ك یه‌ك بوون و بۆبوون وشیان جێگیر بوون ده‌به‌خشێت، حه‌ق واته درووستی و ڕاستی، پێچه‌وانه‌كه‌شی نادرووستی و ناڕاستی و نا جێگیری و نه‌شیاوییه.
حه‌ق له ڕووی زاراوه‌وه پێناسه‌كانی به پێی ئه‌و ڕوانگانه‌ی لێیه‌وه پێناسه كراون جیاوازیان هه‌یه، بۆ نموونه:
(اللكنوي) به‌م شێوه پێناسه‌ی كردووه: ” الحق : الموجود ، والمراد به هنا حكم يثبت ” واته: حوكمێك بێت وله‌ڕێگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه جێگیر بووبێت.
دكتور محمد يوسف موسى به‌م شیوه پێناسه‌ی كردووه: : ( مصلحة ثابتة للفرد أو المجتمع أو لهما ، يقررها الشارع الحكيم ) واته: به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی جێگیره بۆ تاك یان كۆمه‌ڵگا یان بۆ هه‌ردوكیان پێكه‌وه، له‌لایه‌ن شه‌رع دانه‌ری دانا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
به‌ڵام پێناسه‌ی په‌سه‌ند و كۆكه‌ره‌وه له (مجلة البحوث الإسلامية) دا هاتووه كه (الرئاسة العامة للبحوث والافتاء) له سعودیة ده‌ریده‌كات بریتییه له : ” اختصاص ثابت شرعا لتحقيق مصلحة ، يقتضي سلطة أو تكليفا ”
اختصاص: ناوه‌ڕۆك و جه‌وهه‌ری حه‌قه.
ثابت شرعا: ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق ئه‌وه‌یه كه له‌شه‌رعه‌وه سه‌رچاوه بگرێت.
تحقیق المصلحة: ئه‌وه به‌رووبووم و ئامانجی حه‌قه.
ناوه‌ڕۆك و بابه‌ته‌كه‌شی بریتیه له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه حه‌ق ده‌یبه‌خشێت، یان بریتی ده‌بیت له ته‌كلیفێك و داواكارێك موسوڵمان ئه‌نجامی بدات.
وشه‌ی حق له (283) جێگه‌ی قورئاندا باس كراوه، له زۆربه‌ی جێگه‌كاندا وه‌كو ناو هاتووه: {إنا أرسلناك بالحق} (البقرة:119)، به‌ڵام له بیست و دوو جێگه‌دا وه‌كو كردار هاتووه: {وحق عليهم القول} (فصلت:25).
* (الحق) له قورئاندا به واتای ناوێك له ناوه‌كانی الله هاتووه:{ولو اتبع الحق أهواءهم لفسدت السماوات والأرض} (المؤمنون:71).
* (الحق) به‌واتای خودی قورئان هاتووه: {فقد كذبوا بالحق لما جاءهم} (الأنعام:5).
* الحق به واتای (ئیسلام) یش هاتووه: {وقل جا‌ء الحق} (الإسرا‌ء:81).
* هه‌روه‌ها به واتای دادگه‌ری: {ويعلمون أن الله هو الحق المبين} (النور:25) و، ته‌وحید: {فعلموا أن الحق لله} (القصص:75) و، ڕاستگۆیی: {قوله الحق} (الأنعام:37) و، به واتای قه‌رز: {وليملل الذي عليه الحق} (البقرة:282) و واتای تریش له قورئاندا هاتووه.
هه‌رچیش لای الله بێت حه‌قی ڕه‌هایه: (الْحَقُّ مِن رَّبِّكَ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ) هه‌روه‌ها حه‌ق بریتییه له‌و واجب و ئه‌ركانه‌ی كه الله تعالی خستوویه‌تی سه‌ر به‌نده‌كانی بۆ نموونه وه‌كو زه‌كات: (وَالَّذِينَ فِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ مَعْلُوم ٌ لِلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ) هه‌روه‌ها مردنیش حه‌قه : (وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ۖ ذَٰلِكَ مَا كُنتَ مِنْهُ تَحِيدُ) ، هه‌روه‌ها هه‌رچییه‌ك كه له شه‌رعی ئیسلاما جێگیر بووبێت بۆ نموونه نه‌فه‌قه‌ی هاوسه‌ری ته‌ڵاقدراو و میراتی بۆ میراتگران ومافی مرۆڤ له ده‌ستكاری كردن و كه‌ڵك وه‌رگرتن له موڵكی خۆی به كڕین و فرۆشتن و به‌خشین، هه‌وه‌رها حه‌ق بریتییه له‌و دڵنیابوون و یه‌قینه‌ی كه به به‌ڵگه ده‌سلمێت، نموونه‌ی ئه‌وه‌ش بانگه‌وازی په‌یامبه‌رانه كه هه‌مووی حه‌ق بووه: (ذَٰلِكَ بِأَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا اتَّبَعُوا الْبَاطِلَ وَأَنَّ الَّذِينَ آمَنُوا اتَّبَعُوا الْحَقَّ مِن رَّبِّهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ لِلنَّاسِ أَمْثَالَهُمْ) [محمد:3].
ماف وحه‌قی الله له‌سه‌ر به‌نده‌كانی ئه‌وه‌یه بیپرستن و هاوبه‌شی بۆ دانه‌نێن و گوێڕایه‌ڵی ته‌واوی بكه‌ن.
حه‌قی مرۆڤیش له‌سه‌ر خۆی ئه‌وه‌یه هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی وه‌كو خواردن و ڕاگرتنی پاك و خاوێنی و ناچارنه‌كردنی خۆی به هه‌ڵگرتنی بارێك كه له توانادا نییه وبێ به‌ش نه‌كردنی له‌وه‌ی كه له شه‌رعی ئیسلامدا بۆ موسوڵمان حه‌ڵاڵ كراوه.
حه‌قی به‌نده‌كانیش له‌سه‌ر به‌نده‌كان ئه‌وه‌یه پارێزگاری له مافه‌كانی یه‌كتر له نێوان خۆیاندا بكه‌ن.
حه‌ق له ئیسلامدا نه‌گۆڕه و بریتییه له‌وه‌ی كه له قورئان و سوننه‌تدا به حه‌ق ناسێنراوه‌و ناحه‌قیش به هه‌مان شێوه بریتییه له پێچه‌وانه‌كه‌ی، موسوڵمانیش بۆی نییه پێناسه‌ی تر بۆ حه‌ق بكات یان لاری له وه‌رگرتنی هه‌بێت.
ئینجا باوه‌ڕ پێهێنان و كارپێكردن و وتنی حه‌ق، پێویستی به خاوێن كردنه‌وه‌ی دڵه له ڕێگره‌كانی وه‌رگرتن و دانپێدانان و وكارپێكردنی ئه‌و حه‌قه.
شيخ الإسلام ابن تیمیة فه‌رموویه‌تی: “أصل الفطرة التي فطر الناس عليها إذا سلِمت مِن الفساد، إذا رأت الحق اتبعته وأحبَّتْه…” واته: بنه‌ماو بنچینه‌ی ئه‌و فیتره‌ته‌ی مرۆڤی له‌سه‌ر درووست بووه ئه‌گه‌ر دووچاری شێواندن نه‌بێت، ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر حه‌قی بینی شوینكه‌وتووی بێت و خۆشی بوێت.
ڕێگره‌كانی وه‌رگرتنی حه‌ق، یان ملدان بۆ حه‌ق یان ڕاگه‌یاندنی زۆرن، نه‌ك ته‌نها له‌لای مرۆڤه‌كان به گشتی كه پێناسه‌ی حه‌ق له لایان پێناسه‌یه‌كی جێگیر و نه‌گۆڕ نییه، به‌ڵكو له لای موسوڵمانانیش ڕێگری زۆر هه‌یه ده‌بێته په‌رژینێك له نێوان موسوڵمان و وه‌رگرتنی حه‌قدا، له‌دیارترینیان:
1- جه‌هل و نه شاره‌زایی موسوڵمانه به بنه‌ماكانی دینه‌كه‌یان له قورئان و سوننه‌تدا كه قورئان وسوننه‌ت هه‌موو حه‌قێكیان له خۆ گرتووه، الله تعالی فه‌رموویه‌تی: ﴿ بَلْ كَذَّبُوا بِمَا لَمْ يُحِيطُوا بِعِلْمِهِ ﴾ [يونس: 39]
له دێر زه‌مانیشه‌وه وتراوه: (فاقد الشیئ لا یعطیه) واته: كه‌سێك ناتوانێت شتێك ببه‌خشێت كه خۆی ئه‌و شته‌ی نییه.
ابن القيم رحمه الله ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕێگره فه‌رموویه‌تی: “وهذا السبب هو الغالب على أكثر النفوس” واته: جه‌هل زۆرترین هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی حه‌ق پێك ده‌هێنیت.
2- به‌رژه‌وه‌ندی و ترس دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی حه‌ق و خۆ لێ گێل كردنی ونكۆڵی كردن له وه‌رگرتنی، زۆرن ئه‌وانه‌ی به باشی حه‌ق ئه‌ناسن به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ریبگرن یان كاری پێ بكه‌ن یان ڕایبگه‌یه‌نن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، یان تووشی هه‌ڕه‌شه و زیان ده‌بنه‌وه، بۆیه دین به قوربان دونیا ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی كورتی بڕاوه‌ی ئێستا به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بڕاوه‌ی دواڕۆژ ده‌گۆڕنه‌وه.
3- ده‌مارگیری (تعصب) ڕێگرێكی ناله‌باره و ته‌وقێكه به‌سه‌ر زۆرێك له موسوڵمانانه‌وه كه ئه‌و سیفه‌ته ترسناكه‌یان تێدایه بۆ كه‌سایه‌تی و لایه‌ن و حیزب و ته‌وژمی فیكری و سیاسی و ده‌مارگیری بووه‌ته په‌رژینێكی ئه‌ستوور له نێوان ئه‌وان و وه‌رگرتنی حه‌قدا، ده‌مارگیری نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه تووشی دینی موسوڵمانان ده‌بێت، به‌ڵام جیاوازی له گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كانی جه‌سته ئه‌وه‌یه ده‌مارگیری له گه‌ڵ ڕۆژگاردا چه‌سپاوتر وخراپتر ئه‌بێت و له چاكبوونه‌وه دوورتر ئه‌كه‌وێته‌وه، تاكو دواجار خاوه‌نه‌كه‌ی به ته‌واوی توانای بینینی حه‌ق له ده‌ست ده‌دات و ده‌بێته نابینای مه‌عنه‌وی و له جیهانی وه‌همیشدا خۆی به چاوساغترین كه‌س ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها شوێنكه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوو و ئێره‌یی و خۆبه‌زلزانین و هاوڕێی خراپ. ئه‌وانه‌ش هه‌موویان هۆكارن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی حه‌ق
باسكردنی حه‌ق له كتێبی زانایانی شه‌رع و ئوسوڵ و فه‌لسه‌فه وبواره‌كانی تردا زۆر به تێروته‌سه‌ل باس كراوه و كتیبی زۆر له‌سه‌ر دانراوه، به‌ڵام من لێره ته‌نها مه‌به‌ستم بوو گوزه‌رێكی خێرا به‌سه‌ر باسه سه‌ره‌كییه‌كانیدا بكه‌م.
بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته بۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك گه‌ڕاومه‌ته‌وه، وه‌كو: لفظ الحق في القرا‌ن(اسلام ویب) ما هو مفهوم الحق في الاسلام ( مجلة البحوث الاسلامیة ژماره 40 ساڵی 1414 كۆچی. حقوق العباد وواجباتهم في الشریعة الاسلامیة، مجلة الداعي، ژماره: 5-6 ساڵی 2012..موانع قبول الحق و العمل به،بكر البعداني..سه‌رچاوه‌ی تریش.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-6-23