“داخی سه‌رپۆش له دڵی ڕۆژنامه‌نووسانی كورد له په‌نجاكاندا”
له گۆڤاری هه‌تاو ژماره 40 ی ساڵی 1955ز له به‌شی ئافره‌ت له كۆتایی ژماره‌كه‌دا وتارێك نووسراوه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به هێمای (خ . گ . م) به ناونیشانی: ( ئافره‌ته چاره‌ڕه‌شه‌كانی كوردستان) تێیدا نووسه‌ره‌كه‌ی به‌راوردێكی له نێوان ئافره‌تی خوینده‌واری ڕۆژئاوا‌و ئافره‌تی نه‌خوێنده‌وای كورددا كردووه‌و ئینجا باسی په‌روه‌رده‌ی مناڵ ده‌كات له هه‌ردوو لا و ده‌ڵێت ئافره‌تی كورد مناله‌كانی بۆ كۆڵان ده‌نێرێت بۆ یاریكردن و خۆڵ و قوڕ به‌سه‌ر یه‌كتردا ده‌كه‌ن و به‌سه‌رشكاوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵ..دواتر ده‌چێته سه‌ر مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی وتاره‌كه‌ی و وه‌كو چۆن بڵێ هۆكاری ئه‌و هه‌موو دواكه‌وتنه بۆ سه‌رپۆشی ئافره‌تانی كورد ده‌گێڕێته‌وه كه به پێناسه‌ی ئه‌و كفنێكی ڕه‌شه و شاره‌كانی كوردیش له‌و ئافره‌تانه‌ی تێدایه كه به زیندوویی ئه‌و كفنه ڕه‌شه به‌سه‌ری خۆیاندا ده‌ده‌ن؟!
به خێرایی ئه‌م چه‌ند تێبینییه‌م له‌سه‌ر وتاره‌كه تۆمار كرد:
1- ڕاگه‌یاندنی ئه‌و كاته‌ش هه‌مان هه‌ڵوێستی ڕاگه‌یاندنی ئێستای بووه له ئیسلام بۆ نموونه سه‌رپۆشی ئافره‌تیان به نیشانه‌ی دواكه‌وتن داناوه و پێوه‌ری پێشكه‌وتن به‌لایانه‌وه په‌یوه‌ندی به زیاتر ده‌ركه‌وتنی جه‌سته‌ی ئافره‌ته‌وه بووه.
2- كه‌سانی مولحید و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی توند دژ به ئیسلام هه‌روه‌كو ئێستا ڕێزیان لێ گیراوه‌و كاری فه‌رمی ڕاگه‌یاندیان پێ سپێردراوه و ڕیگه‌ش دراون ڕاگه‌یاندن بۆ ناشیرین كردنی ئیسلام به كار بهێنن.
3- دیارده‌ی سه‌رپۆش وا دیاره دیارده‌یه‌كی به‌رفراوان بووه له شاره‌كاندا و هاوكات مولحیده‌كانیش نه‌یانتوانیوه زۆر به ئازادی و به ناوی ئاشكرای خۆیانه‌وه دژایه‌تی ئیسلام بكه‌ن، چونكه نووسههركه به هێما ناوی خۆی نووسیوه.
4- له وتاره‌كه‌دا پۆشته‌یی بۆ ئافره‌ت به چاره‌ڕه‌شی و دواكه‌وتن دانراوه به‌و واتای كه ڕووتی و ده‌رخستنی جه‌سته‌ی ئافره‌ت خۆش به‌ختی و پێشكه‌وتنی به‌دواوه‌یه، یه‌عنی ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌یبینین ره‌گه‌كانی بۆ ئه‌و كاته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-6-20
