“ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك ده‌رباره‌ى پيرۆزبايى جه‌ژن”
عورف و عاده‌ت وا هاتووه كه پيرۆزبايى جه‌ژن دواى نوێژى جه‌ژن ده‌كرێت، ئه‌م مه‌سه‌له‌ش له بنچينه‌دا په‌يوه‌ندى به سوننه‌ت وبيدعه‌وه نييه، چونكه پيرۆزبايى عيباده‌ت نييه و عاده‌ته ، هه‌ر پرسێكيش چووه چوار چێوه‌ى عورف وعاده‌ته‌وه، په‌يوه‌ندى به خه‌ڵكى خۆيانه‌وه هه‌يه، بۆيه به پێى عاده‌ته‌كه يا ن ده‌ستكارى كردنى له لايه‌ن خه‌ڵكه‌وه ، ده‌كرێت له ڕۆژى جه‌ژن بێت، يان دواى جه‌ژن بێت و، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى له نێوان خۆيان‌دا پێش هاتنى جه‌ژنيش به ماوه‌يه‌ك به باشيان زانى پيرۆزبايى له يه‌كتر بكه‌ن وه‌كو ئه‌مه‌ى ئێستا له كوردستان و له زۆربه‌ى وڵاتاندا ڕوو ئه‌دات، كه شه‌وى جه‌ژن له ڕێگه‌ى مۆبايل و تۆره كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان پيرۆزبايى ئه‌كرێت، ئه‌وه‌ش هه‌ر ئاساييه‌و هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نييه له‌سه‌ر نادرووستى ئه‌و كاره.
– سه‌ره‌تا پێويسته ئه‌وه بزانين كه جێ‌گير نه‌بووه له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم پيرۆزبايى جه‌ژنى له كه‌س كردبێت، يان پيرۆزبايى لێ كرابێت، به‌ڵام هه‌ندێ ڕيوايه‌ت هه‌يه كه هه‌ندێك له هاوه‌ڵان و تابيعيه‌كان دواى ئه‌وان له نێوان خۆيان‌دا له دواى نوێژى جه‌ژن فه‌رموويانه: (تقبل الله منا منكم).واته: خواى گه‌وره له ئێمه‌و له ئێوه‌شى وه‌رگرێت.
– له كتێبى ” المنتقى ” (1/322)دا هاتووه ، پرسيار له مالك كرا ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت: ئايا كه‌راهه‌تى هه‌يه دواى نوێژى جه‌ژن كه‌سێك به براكه‌ى بڵێت: ” تقبل الله منا ومنك ” , و”غفر لنا ولك” فه‌رمووى: نه‌خێر كه‌راهه‌تى نييه.
له كتێبى ” سؤالات أبي دواد ” ص(61) هه‌مان پرسيار له ئه‌حمه‌د كرا ره‌حمه‌تى خواى لێبێت، فه‌رمووى: (أرجو أن لا يكون به بأس) واته: ئومێده‌وارم ئه‌وه كارێكى خراپ نه‌بێت.
به‌ڵام ابن رجب له ” فتح الباري ” (9/74) قه‌ولێكى تر له ئه‌حمه‌د ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموويه‌تى: پێم باش نييه كه‌سێك له‌سه‌ره‌تاوه پيرۆزبايى له خه‌لكى بكات، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر پيرۆزبايى لێ كرا وه‌ڵاميان بداته‌وه، خۆيشى هه‌ر واى كردووه‌و، له پيرۆزبايى جه‌ژنه مه‌ترسى شوهره‌تى بووه ، واته: جه‌ژنه پيرۆزه‌كه كارێك بێت بۆ خۆ ده‌رخستن و ناوده‌ركردن بێت.
– له كتێبى ” مجموع الفتاوى ” (24/253) دا هاتووه پرسيار له شيخ الإسلام ابن تيمية -رحمه الله – كراوه له‌و باره‌وه فه‌رموويه‌تى: ئه‌گه‌ر كه‌سێك پيرۆزبايى بكات درووسته‌و، كه‌سێكيش نه‌يكات هه‌ر درووسته، هه‌ردوو لايان به‌ڵگه‌يان به‌ده‌سته‌وه‌يه بۆ پيرۆزبايى كردن و نه‌كردن.
– بۆيه ئه‌م مه‌سه‌له په‌يوه‌ندى به عاده‌تى خه‌ڵكييه‌وه هه‌يه، خۆيان چۆن ڕاهاتوون وعاده‌تيان چۆنه، ڕاست نييه بخريته چوارچێوه‌ى سوننه‌ت و بيدعه‌ته‌وه ، چونكه له بنچينه‌دا عاده‌ته‌كان ڕێگه‌پێدراون ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ شه‌رعدا ناكۆكييان له‌نێواندا نه‌بێت، وه‌كو ئه‌هلى عيلم فه‌رموويانه:(الأصل في العادات الاباحة).
– پرسيار له ابن عثيمين كرا فه‌رمووى: “التهنئة بالعيد جائزة ، وليس لها تهنئة مخصوصة ، بل ما اعتاده الناس فهو جائز ما لم يكن إثماً” واته: پيرۆزبايى درووسته و شێوازێكى ديارى كراوى نييه، به‌ڵكو به پێى عورف و عاده‌تى خه‌ڵكى خۆيان، به مه‌رجێك وشه‌كان ناشه‌رعى و تاوان نه‌بن.
له جێگه‌يه‌كى تريش وه‌كو ئه‌وه‌ى گومانى له پيرۆزبايى هاوه‌ڵان بێت فه‌رموويه‌تى: (وعلى فرض أنها لم تقع فإنها الاۤن من الأمور العادية التي اعتادها الناس ، يهنىء بعضهم بعضاً ببلوغ العيد واستكمال الصوم والقيام)”مجموع فتاوى ابن عثيمين” (16/208-210) .
– ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ى پێمان گه‌يشتوون له هاوه‌ڵان و تابيعييه‌كانه‌وه، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه دواى ده‌رچوون له نوێژى جه‌ژن به يه‌كتريان وتووه: خوا لێمانى وه‌رگرێت، يان خوا لێمان خۆشبێت، بۆيه چاكتر ئه‌وه‌يه ئه‌و كاته پيرۆزبايى جه‌ژن بكرێت، به‌ڵام له زۆر له زانا هاوچه‌رخه‌كان پرسيار كراوه، ئايا درروسته پێش هاتنى جه‌ژن پيرۆزبايى بكرێت فه‌رمووويانه: ئه‌وه عاده‌ته‌و عيباده‌ت نييه و خه‌ڵكى خۆيان چۆنى به‌باش بزانن ئاساييه.
إحسان برهان الدين
ڕۆژى عه‌ره‌فه 1438
2017-8-31 سلێمانى