#چه‌ند_باسێكی_شه‌رعی_ده‌رباره‌ی_نشوز_ی_ئافره‌ت:7 وكۆتایی
زۆر جار ڕوو ده‌دات سته‌م و سنوور به‌زاندن له لای پیاوانه‌وه بێت، جا هه‌ر چه‌ند ئه‌م زنجیره تایبه‌ت بوو به یاخی بوون و خراپه‌ی ئافره‌تانه‌وه له ژیانی هاوسه‌رگیریدا، به‌ڵام به باشم زانی ئاماژه‌یه‌كی خێرایش به (نشوز) و خراپه‌ی پیاوانیش بكه‌م.
ئه‌گه‌ر (نشوز) و كه‌مته‌رخه‌می به‌رانبه‌ر مافه شه‌رعییه‌كانی ئافره‌ت له لایه‌ن پیاوه رووی دا، ئه‌وه نابێته پاساو بۆ ئافره‌ت ئه‌ویش له به‌رانبه‌ردا یاخی بێت و سنووری ڕێزگرتن له مێرده‌كه‌ی ببه‌زێنێت به گوێرایه‌ڵی نه‌كردنی یان قسه پێكردن و ئازاردانی، چونكه ئه‌و خراپه‌و سنوور به‌زاندنه‌ی مێرده‌كه‌ی – ئه‌گه‌ر چی كارێكی خراپه و خوا پیی ناحۆشه – به‌ڵام مافه‌كانی له‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی لانادات و ئافره‌ت هه‌ر ده‌بێت ڕێز له مێرده‌كه‌ی بگرێت و ده‌توانێت ئه‌م هه‌نگاوانه له پێناو چاككردنی ئه‌ودا هه‌ڵگرێت:
1- ئامۆژگاری بكات و به خوای گه‌وره بیترسێنێت و ئه‌وه‌ی بۆ ڕوون بكاته‌وه كه هاوسه‌ر پێویسته به هیچ شێوه‌یه‌ك سته‌م له هاوسه‌ری خۆی نه‌كات و هه‌موو مافێكی شه‌رعی كه ئیسلام پێی داوه ئه‌ویش به ئه‌و په‌ڕی ڕازیبوونه‌وه پێی بدات.
2- ئه‌گه‌ر به‌و شێوه سوودی نه‌بوو، په‌نا بباته به‌ر كه‌سێكی دڵسۆز وژیر و له خوا ترس كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی كاریگه‌ر له چاككردنی ئه‌و هاوسه‌ره‌دا ببینێت، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ناوزڕاندن و گه‌وره كردنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی تێدا بێت بۆ كێشه‌یه‌كی نوێ له جۆرێكی تر.
3- ئه‌گه‌ر مێرده‌كه له‌سه‌ر خراپه‌كانی به‌رده‌وام بوو و زیانی به‌و ئافره‌ته گه‌یاند وگوێڕایه‌ڵی شه‌رعی ئیسلامی نه‌كرد له ڕێزگرتن له هاوسه‌ره‌كه‌ی و پێدانی مافه‌كانی و ئافره‌ته‌كه له توانایدا نه‌بوو به‌رده‌وام بێت له‌و ژیانه، مافی خۆیه‌تی و ده‌توانێت داوای جیابوونه‌وه‌ی لێ بكات، ئه‌وه‌ش پێویسته دوای وردبوونه‌وه‌ی زۆر و ڕاوێژ و به‌راوردكردنی چاكه‌و خراپه‌ی ئه‌و جیابوونه‌وه بكرێت، چونكه (طلاق) له ئیسلامدا راسته ڕێگه پێدراوه، به‌ڵام كاتێك په‌نای بۆ ئه‌برێت كه هه‌موو ده‌رگاكانی چاره‌سه‌ر به ڕووی هاوسه‌ره‌كاندا دابخرێت، چونكه زۆر جار ده‌ره‌نجامی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و هاوسه‌ره‌كان له‌و هه‌نگاوه په‌شیمانی ده‌دوورنه‌وه.
هه‌روها زانایان باسیان له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت نه‌خۆش بوو، یان ته‌مه‌نی گه‌وره بوو بوو، یان له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێكی تر و هاوكات حه‌زی ده‌كرد له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا به‌رده‌وام بێت، ئاساییه سازش ی له گه‌ڵدا بكات به واز هێنان له هه‌ندێ له مافه‌كانی خۆی وه‌كو مانه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی له‌لای یان كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له نه‌فه‌قه و خه‌رجی، به مه‌رجێك ئه‌و مێرده له‌لای خۆی بیهێڵێته‌وه و لێی جیا نه‌بێته‌وه، وه‌كو الله تعالی له قورئاندا فه‌رمویه‌تی: ( وإن امرأة خافت من بعلها نشوزا أو إعراضا فلا جناح عليهما أن يصلحا بينهما صلحا )
له‌م باره‌وه عائیشه ڕه‌زای خوای لێ بێت فه‌رموویه‌تی: ” هي المرأة تكون عند الرجل لا يستكثر منها فيريد طلاقها ويتزوج عليها تقول له أمسكني ولا تطلقني وأنت في حل من النفقة علي والقسمة لي ” واته ئافره‌تێك مێرده‌كه‌ی زۆر حه‌زی لێ نه‌كات و لێی بێزار بووبێت، یان سوور نه‌بێت له‌سه‌ر مانه‌وه له‌گه‌ڵیدا و بیه‌وێت ته‌ڵاقی بدات و ژنی به‌سه‌ردا بهێنێت، ئافره‌ته‌كه بڵێت با له‌لات بمێنمه‌وه و ته‌ڵاقم مه‌ده و له‌مه‌سه‌له‌ی نه‌فه‌قه‌و مانه‌وه‌ی شه‌و سازشی له‌گه‌ڵ بكات به چاوپۆشی كردن له مافه‌كانی، یان هه‌ندێك له مافه‌كانی خۆی. زۆر جاریش هه‌یه ئه‌م بژارده‌یه بۆ ئافره‌ت باشتره و له‌وه زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندیدایه كه لێی جیابێته‌وه. ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه نایه‌ت كه هه‌ر پێشێلكارییه‌كی مێرده‌كه‌ی بۆ مافی هاوسه‌كه‌ی له ڕووی شه‌رعه‌وه دروسته.
بۆ نووسینی ئه‌م زنجیره باسه، سوودم له كۆمه‌ڵه سه‌رچاوه‌یه‌ك بینیوه به تایبه‌تی:
1-نشوز المرأة/ خالد البلهید.
2- الموسوعة الفقهیة الكویتیة.
3- نشوز المرأة عن طاعة زوجها في فقه الشریعة الاسلامیة/ ناصر مصطفی.
4- النشوز / دكتۆر نایف جمعان.
5 – حكم ضرب الزوجة أنواعه و أحكامه/ الاسلام سؤال وجواب، محمد صالح النجد.
6- گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ندێ فه‌توای زانایان له‌و باره‌وه ه‌كو:
– من واجبات المرأة المراة المسلمة/ عبد الرحمن السحیم.
– نشوز الزوجة( الاسباب والحلول) د. بدر عبد الرحمن همیسة.
إحسان برهان ا‌لدین
20 رمضان 1439
2018-6-5