الخميس , مارس 23 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / قورئان / “پێشنوێژی به‌ خوێندنه‌وه‌ له‌ موسحه‌ف”

“پێشنوێژی به‌ خوێندنه‌وه‌ له‌ موسحه‌ف”

 

“پێشنوێژی به‌ خوێندنه‌وه‌ له‌ موسحه‌ف”

له‌ هه‌ندێ مزگه‌وته‌كاندا ده‌بینرێت مامۆستاكه‌ له‌ كاتی پێشنوێژیدا له‌ نوێژه‌ فه‌رزه‌كاندا قورئانێكی به‌رانبه‌ر خۆی داناوه‌ و لێی ئه‌خوێنیته‌وه‌ ، ئه‌م كاره‌یش خیلافێكی زۆری له‌سه‌ره‌ ئه‌گه‌ر چی به‌شێك له‌ زانایان گرفتێكیان نه‌بینیوه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی پێشنوێژ له‌ موسحه‌فدا ، به‌ڵام هاوكات زۆرێك له‌ هاوه‌ڵان و پیشه‌وا گه‌وره‌كان له‌ كۆن و نوێدا ئه‌وه‌یان به‌ كارێكی درووست نه‌زانییه‌وه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێكان پییان وا بووه‌ نوێژی فه‌رزی پێ به‌تاڵ ئه‌بێه‌وه‌ ، ئه‌وانه‌شه‌ كه‌ ڕێگایان داوه‌ هه‌ندێكیان فه‌رموویانه‌ درووسته‌ ئه‌گه‌ر هیچی له‌به‌ر نه‌بێت له‌ قورئان ، یان به‌مه‌رجێك له‌ نوێژی فه‌رز نه‌بێت ، به‌ گشتی مه‌سه‌له‌كه‌ خیلافییه‌ و مامۆستایه‌ك كه‌ به‌رده‌وام خه‌ریكی پێشنوێژی خه‌ڵكییه‌ حه‌یفه‌ ئه‌وه‌نده‌ قورئانی له‌به‌ر نه‌بێت پێشنوێژی نوێژخوێنانی پێ بكات ، ئینجا به‌و شێوه‌ش سست ده‌بێت و چیدی قورئانی پێ له‌به‌ر ناكرێ ، من داوا له‌ مامۆستایانی به‌ڕێز ده‌كه‌م له‌سه‌ر بۆچوونی ئه‌وانه‌ نه‌ڕۆن كه‌ به‌ درووستیان زانیوه‌ ، چونكه‌ ئه‌وانیش یه‌ك ده‌نگ نین له‌سه‌ر درووستی ئه‌و كاره‌و مه‌رج و سنووری زۆریان داناوه‌ ، كه‌سیش گومانی له‌وه‌ نییه‌ پێشنوێژ قورئان له‌به‌ر بخوێنێت باشتره‌ تا ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵ ببێته‌ ته‌ماشاكردنی موسحه‌ف و جاری وا هه‌یه‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌كانی وئیحراج بونی كاره‌با بڕان ئه‌گه‌ر شه‌و بێت و شتی تریش..والله أعلم.

إحسان برهان الدین

2016-12-9

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *