الثلاثاء , سبتمبر 26 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / بیروباوەڕ / له‌سه‌ر نیعمه‌تی عه‌قیده‌ی پاك ومه‌نهه‌جی ڕاست سوپاسی الله بكه‌ن

له‌سه‌ر نیعمه‌تی عه‌قیده‌ی پاك ومه‌نهه‌جی ڕاست سوپاسی الله بكه‌ن

“له‌سه‌ر نیعمه‌تی عه‌قیده‌ی پاك ومه‌نهه‌جی ڕاست سوپاسی الله بكه‌ن”

تاكو ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی ئینحراف و لادان له‌ حاڵه‌تی ئیسلامی له‌ كوردستاندا په‌یدا بووه‌ و وه‌كو به‌ چاوی سه‌ر ده‌بینرێت گومڕایی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سوننه‌ت له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌ و ڕۆژ له‌ رۆژیش به‌ڵگه‌ی غوربه‌تی ئیسلام به‌ ده‌ست دژه‌ دین وعه‌لمانی وزۆرێكیش له‌وانه‌ی كه‌ به‌ناو ئیسلامه‌وه‌ قسه‌ ئه‌كه‌ن و زۆر له‌ ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌وه‌ دوورن، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك تاكو ئه‌م قۆناغه‌ ترسناكه‌ هه‌ر راستییه‌كانی بۆ ده‌رنه‌وكه‌وتبێت وكۆتا بڕیاری ئه‌وه‌ بێت له‌گه‌ڵ نه‌یارانی فیكر و عه‌قیده‌ی ئیسلام بێت به‌ به‌هانه‌ و خۆ فریودانی جۆراوجۆر، یان له‌ گه‌ڵ گومڕا و لاده‌ره‌كاندا بێت كه‌ ته‌نها به‌ ناو ئیسلامه‌وه‌و به‌ دروشمی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر خه‌ریكی له‌ خشته‌ بردنی خه‌ڵكین و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌ كاریان ئه‌هێنن ئه‌وانیش به‌ هۆی جه‌هلیان به‌ دینی ئیسلام وه‌كو عه‌قیده‌و وه‌كو شه‌ریعه‌ به‌ چاونووقاوی و به‌ متمانه‌ی كوێرانه‌ بوونه‌ته‌ پاشكۆیه‌ك كه‌ له‌ زمانی عه‌ره‌بی به‌ (إمعة) ده‌ربڕینی لێ ده‌كرێت، له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌ دیاره‌ شاییسته‌ی خه‌تمكردنی دڵی بووه‌و حاڵی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ – به‌ بڕوای من – دوو پێناسه‌ زیاتر هه‌ڵناگرێت:
1- جه‌هل و بێ ئاگایی و تێنه‌گه‌یشتن له‌ ئیسلام وه‌كو مه‌نهه‌جێكی فیكر وبیروباوه‌ڕ، ئه‌مه‌ش له‌ ڕاستیدا پاساو نییه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی دڵ به‌ جه‌هلی خۆی خۆش نه‌كات چونكه‌ ئه‌وه‌ جه‌هلێكه‌ لابردنی نه‌ك مه‌حاڵ نییه‌ به‌ڵكو زۆریش ئاسانه‌، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی – له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی یان بیرنه‌كردنه‌وه‌ یان پاشكۆیی – نایه‌وێت ئه‌و جه‌هله‌ لابدات.
2- یان كه‌سانیكن تووشی په‌تا و كاره‌ساتی ده‌مارگیری بوونه‌ كه‌ ده‌ردیكی كوشنده‌یه‌ تووشی دینی مرۆڤ ده‌بێت و ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ چاوی خۆیان به‌هه‌ر هۆكارێك بێت – ئیتر ترس بێت یان به‌رژه‌وه‌ندی – له‌ ئاستی حه‌ق داده‌خه‌ن و ئه‌وانه‌ش ئازادن و بڕیاری خۆیانیان داوه‌ و له‌ دونیا و له‌ دوا ڕۆژدا به‌رپرسراویتی كاره‌كه‌یان هه‌ڵده‌گرن.
ئه‌وانه‌ی له‌ ناو ئه‌و زه‌لكاوه‌ی من باسی ده‌كه‌م جێگیر بوونه‌ گاڵته‌یان به‌م قسانه‌ دێت و منیش له‌ ڕاستیدا ڕووی قسه‌كانم له‌ ئه‌وان نییه‌، به‌ڵكو بۆ ئه‌و ژماره‌ كه‌مه‌یه‌ كه‌ له‌م جاهیلییه‌ته‌ نوێیه‌دا تاڵی غوربه‌تی ئیسلام ده‌چێژن و پێویستیان به‌ چه‌ند بیرخستنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لێشاوی گومانه‌كان و شوبهه‌ی گومڕاكان كاریان تێ نه‌كات و له‌ سه‌ر ڕێگای حه‌قی كتاب و سوننه‌ت جێگیر بن و لێی لا نه‌ده‌ن.
إحسان برهان الدین
18 شعبان 1439
2018-5-4

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *