وه‌ڵامی زانا خواناسه‌كان
پرسیار له پێشه‌وا ( ابن تیمیة) كرا ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، كامیان بۆ به‌نده باشتره: (سبحان الله) بكات یان (أستغفر الله)؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا فه‌رمووی:
ئه‌گه‌ر جل و پۆشاكه‌كه پاك و خاوێن بێت، بۆنی خۆش و گوڵاوی بۆ باشتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جل و پۆشاكه‌كه پیس بوو، صابون و ئاوی گەرمی بۆ به سوودتره!
لێكدانه‌وه‌ی وته‌كه‌ی:
ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه خواناس و دوور له گوناه بوو با (سبحان الله) بكات باشتره.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه تاوانبار بوو، با (استغفر الله) بكات و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بكات باشتره.
بێگومان هه‌موو وێرده‌كان هه‌ر باش و پیویستن، به‌ڵام ئه‌م قسه‌ی ئیبنوته‌یمییه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه‌چونكه په‌یام و وریاكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ تاوانباره‌كان كه زیاتر (استغفر الله) بكه‌ن، ئه‌گینا هیچ ئیماندارێك نییه پیویستی به (استغفار) نه‌بێت، ته‌نانه‌ت پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ڕۆژی زیاتر له سه‌د جار داوای لێخۆشبوونی له خوای گه‌وره كردووه.
إحسان برهان ا‌لدین
2017-12-17
