پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ته‌زبیح
ته‌زبیح یان (سبحة ومسبحة) به زمانی عه‌ره‌بی، ئامرازێكه بریتییه له چه‌ند موروو و زه‌نگیانه‌یه‌ك بۆ ژماردنی زیكره‌كان، له كتێبی ” الموسوعة العربية الميسرة ” (محمد شفيق غربال) ( 1 / 958 ) دا هاتووه كه : ئامرازێكی دێرینه له‌سه‌رده‌مانی پێش مێژوه‌وه بوونی هه‌یه، بۆ جوانی و بۆ چاوه‌زار به‌كارهاتووه، وا ده‌رده‌كه‌وێت لای فینییه‌قانیش بۆ ئاڵ‌وگۆڕكردن به‌كارهاتووه، له قوڕ و ناوك و كانزا و شوشه‌و مرواری و مورك و شتی تر درووست ده‌كرێت، له وڵاتانی ئه‌وروپا به مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانی له گه‌ڵ وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا درووست ده‌كرا.
تاكو سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچی ته‌زبیح به‌م شێوه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌یه له‌ناو موسوڵماناندا نه‌بووه، دواتر له ڕێگه‌ی سۆفییه‌كانه‌وه په‌یدا بوو كاتێك شه‌یخی ئه‌و ته‌ریقه‌تانه داوایان له مورید و ده‌روێشه‌كانیان ده‌كرد ژماره‌یه‌كی دیاری كرا‌و زیكر بكه‌ن وبه ته‌زبیح ڕێكی بخه‌ن.پێشتر له‌لای هندۆسه‌كان وبه‌رهه‌مییه‌كان و بوزییه‌كان و گاوره‌كان و ئایینه‌كانی تر به‌مه‌به‌ستی عیباده‌ت به‌كارهاتووه.هه‌ندێكیش له زانایان وه‌كو – محمد رشید رضا – پێیان وایه ته‌سبیح یه‌كه‌م جار له‌ڕیگه‌ی گاوره‌كانه‌وه هاتووه‌ته ناو موسوڵمانانه‌وه نه‌ك هندۆس و به‌راهمه‌كان.
زانایان سه‌باره‌ت به حوكمی به كارهێنانی ته‌زبیح بۆ یادكردنی خوای گه‌وره ناكۆكییان له نێواندا هه‌یه، ئه‌وان زۆرێكیان ئه‌گه‌رچی ڕێگه‌یان داوه وبه درووستیان زانیوه، به‌ڵام هاوكات فه‌رموویانه به‌كارهێنانی په‌نجه‌كانی ده‌ستی ڕاست ( یان په‌نجه‌كانی هه‌ردووست به پیی ئه‌و خیلافه كه هه‌یه له‌و باره‌وه) زۆر له‌وه باشتره ته‌زبیح به‌كاربهێنیت بۆ زیكركردن.وه‌كو نموونه‌ش له هه‌ندێ له توێژه‌ران به دواداچوونیان بۆ ڕاو بۆچوونی زانایانی چوار مه‌زهه‌به‌كان كردووه‌و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وان به درووستیان زانیوه‌و به كاهێنانی په‌نجه‌شیان له‌وه به باشتر زانیوه مه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا ژماره‌ی ته‌سبیحاته‌كه زۆر بێت و به‌په‌نجه ڕێك نه‌خرێت.
هاوكات له دێر زه‌مانیشه‌وه هه‌ندێك له زانایان – به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و به پێی ئاماژه‌ی هه‌ندێ فه‌رمووده – هه‌ندێك له هاوه‌ڵان وه‌كو (ابن مسعود و عائشة)و هاوه‌ڵی تر ڕه‌زای خوایان لێبێت و زانایانی دوای ئه‌وان تاكو ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان، به توندی به‌كارهێنانی ته‌زبیحیان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌و به بیدعه‌یان زانیوه،چونكه هیچ كات پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ڕێگه‌ی وای پیشانی موسوڵمانان نه‌داوه یادی خوای پیبكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ئامۆژگاری كردوون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌نجه‌كانی ده‌ست به كاربهێنن و فه‌رموویه‌تی په‌نجه‌كان به‌رپرسن و پرسیاریان لێ ده‌كرێته‌وه ( سبِّحنَ واعقدن بالأصابع ؛ فإنهن مسؤولات ، مستنطَقات).
شێخ (محمد ناصر ا‌لدین الالباني) له السلسلة الضعيفة (1/110) له میانه‌ی به (ضعیف) زانینی فه‌رمووده‌ی ” نعم المذكّر السبحة” فه‌رموویه‌تی: به‌كارهێنانی ته‌زبیح پێچه‌وانه‌ی ڕێنوێنی پێغه‌مبه‌رمانه صلی الله علیه وسلم له زیكركردندا به په‌نجه‌كان، ئینجا ئه‌گه‌ر به‌كارهێنانی ته‌زبیح خراپه‌ی نه‌بوایه جگه له‌وه‌ی كه سوننه‌تی به كارهێنانی په‌نجه‌ی له زیكركردندا ته‌واو كه‌مكردووه‌ته‌وه ئه‌وه به‌س بوو بۆ خراپی ئه‌و ئامرازه.ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ده‌كرێته مل و به‌ده‌وری مه‌چه‌كدا ده‌پێچرێت وجۆرێك له پیرۆزی له لای ئه‌هلی بیده‌ع وه‌رگرتووه.
ئه‌وانه‌ی كه‌ڕێگه‌یان داوه بۆ به‌كارهێنانی ته‌زبیح قیاسیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ناوكه خورما و ورده به‌رد كردووه له‌لایه‌ن هه‌ندێ له هاوه‌ڵان و تابیعییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و بێ ده‌نگی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌سه‌ر ئه‌و كاره، دیاره ناو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به ورده‌به‌ردو زیخ چه‌وڕێژ كرابوو، وه‌كو شێخ (بكر أبو زید) له كتێبی ( السبحة) ده‌ڵێت: دوای سه‌رده‌می هاوه‌ڵان هه‌ندێك ئه‌و به‌ردانه‌یان بۆ ته‌سبیحات به‌كارهێنا و له‌سه‌رده‌می ئومه‌وییه‌كاندا وه‌شاندوویانه له ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌نی ئومه‌ییه. به‌ڵام ابن مه‌سعود ره‌زای خوای لبێت كه كه‌سێكی ده‌دی خه‌ریكی ژماردنی چاكه‌كانێتی به به‌رد و ناوكه خورما توره ده‌بوو و دیفه‌رموو گوناهه‌كانتان بژمێرن چاكه‌و حه‌سه‌نات پێویستی به بژاردن نییه!
( ابن تیمیة) ش له مجموع الفتاوی ( 22/506) .جۆرێك له ڕێگه‌پێدانی مه‌رجداری نیشانداوه بۆ به‌كاهێنانی ته‌زبیح ئه‌گه‌ر بێت و به‌كارهێنه‌ر له ڕوپامایی بتوانێت خۆی بپاریزێت و خۆی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكیدا نه‌نوێنێت و ته‌زبیحه‌كه نه‌كات به‌مل و به ده‌ستیدا، له‌وانه‌نه‌شه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه بێت كه (ابن باز وابن عثیمین) به هه‌مان شێوه جۆرێك له نه رمى و ئاسانكارییان له‌و باره‌وه نیشانداوه به‌ڵام به‌و مه‌رجانه‌ی كه پێشتر باسكراون و مه‌رجی تريش، هاوكات به‌كاهێنانی په‌نجه‌شیان زۆر به‌باشتر زانیوه له په‌نا بردن بۆ به‌كارهێنانی ته‌زبیح.
به كورتی: ته‌زبیح كۆمه‌ڵه زه‌نگیانه‌یه‌كه به په‌تێكه‌وه ڕێكخراوه، نه‌وه‌د و نۆ دانه‌یه، یان سی وسێ یان زۆر له‌و ژمارانه زیاتر، له‌سه‌رده‌می پیش ئیسلام و به‌ڵكو له پێش له‌دایكبوونی عیسا سه‌لامی خوای لێبێت هه‌بووه، دروشمێكی ئایینی بووه به‌لای زۆر له ئایینه‌كانه‌وه وه‌كو بوزی و گاور‌و جوله‌كه‌و به‌رهه‌مییه‌كان و بۆ نزا‌و چاوه‌زار و پارێزگاری به كاریان هێناوه، به‌ڵام له‌لای عه‌ره‌ب له پێش ئیسلام به هیچ شێوه‌یه‌ك ناسراو نه‌بووه‌و ئه‌وان پیی ئاشنا نه‌بوونه، بۆیه نه له شیعر‌و نه له‌په‌خشانه‌كانیاندا باس نه‌كراوه، كاتێكیش خۆری ئیسلام به‌سه‌ر دونیادا هه‌ڵهات، سه‌باره‌ت به زیكره‌كان ئیسلام ئامۆژگاری موسوڵمانانی كرد له ڕێگه‌ی په‌نجه‌كانیانه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن، ئینجا ته‌زبیح به‌م شێوه‌ی ئێستا هه‌یه ئه‌و كاته بوونی نه‌بووه به هیچ شێوه‌یه‌ك ، بۆیه هه‌ندێك له زانا گه‌وره‌كان له كۆن و نوێ‌دا( بۆ نموونه محمد رشید رضا و محمد ناصرالدین الالباني وبكر ابو زید) ئه‌وه‌یان به بیدعه زانیوه و به جۆرێك له خۆ چواندن به بێباوه‌ڕانه‌وه ژماردوویانه. ئه‌وانه‌ش كه ڕێگه‌یان داوه یه‌كه‌م وتوویانه زیكركردن به په‌نجه له‌وه باشتره و دووه‌میش به كۆمه‌ڵێك مه‌رج به‌كارهێنانی ته‌زبیحیان به درووست زانیوه.
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ته‌زبیحی ئه‌لكترۆنی له شێوه‌ی ئه‌نگوستیله یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر، ئه‌وه‌ش حوكمی وه‌كو حوكمی ته‌زبیحه‌كه‌یه، به‌لای ئه‌وانه‌ی ڕێگه‌یان داوه ئاسایه و به‌لای ئه‌وانه‌شه‌وه كه به بیدعه‌یان زانیوه بیدعه‌یه، به‌ڵام شێخ (صالح فورزان الفوزان) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه قیاس له‌سه‌ر ژمارنی زیكره‌كان به ورده به‌رد و ناوكه خورما به كارهێنانی ته‌زبیحی به ئاسایی زانیوه به‌ڵام هاوكات فه‌توای داوه كه ته‌زبیحی ئه‌لیكترۆنی حه‌رامه ودرروست نییه به‌كاربێت.
هه‌رچۆنێكیش بێت به‌كارهێنانی ته‌زبیح به پێش چاوی خه‌ڵكه‌وه‌و لێو جوڵاندنه‌وه به زیكركردن مه‌ترسی زۆری تێدایه خاوه‌نه‌كه‌ی تووشی ڕیایی بێت و ئه‌جرو پاداشتی خۆی به‌تاڵ بكاته‌وه، بۆیه له‌سه‌ر بۆچوونی ئه‌وانه‌ش كه ڕێگه‌یان داوه نابێت به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه به‌كاربهێنرێت و كه‌سه‌كه وا خۆی نیشان بدات كه به‌رده‌وام زمانی به‌یادی خوا ته‌ڕه‌و له خه‌ڵكی تر خواناستر و سه‌رقاڵتره به ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌وه، بۆیه له ڕاستیدا به كارهێنانی ته‌زبیح به‌ده‌ر نییه له مه‌ترسی ڕوپامایی و ڕیایی كردن و خۆ به دوورگرتنی موسوڵمان له‌و ئامرازه بۆ دینی زۆر سه‌لامه‌ت تره والله اعلم.
دوا تێبینیشم له‌م نووسینه كورته‌دا ئه‌وه‌یه: ئه‌وانه‌ی كه ڕێگه‌یان داوه بۆ به‌كارهێنانی ته‌زبیح له‌به‌ر ئه‌وه بووه ته‌زبیحیان به بیدعه نه‌زانیوه به‌و ئیعتیباره‌ی كه خۆی له خۆیدا عیباده‌ت نییه، به‌ڵكو هۆكارێكه بۆ ڕێكخستنی عیباده‌تێك كه یادی خوای گه‌وره‌یه، وه‌كو چۆن خشته‌یه‌ك بۆ كاتی بانگه‌كان درووست بكرێت، یان به سه‌یاره‌و ته‌یاره بچیت بۆ مزگه‌وته‌كان و بۆ گه‌شتی حه‌ج كردن.
من پێش نووسینی ئه‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵێك نووسینی په‌یوه‌ندیدارم خوێندنه‌وه، له هه‌مووی گشتگیرتر و زانستی تر كتێبی:(السبحة تاریخها وحكمها) بكر أبو زید.
إحسان برهان ا‌لدین
2017-12-16