مامۆستاى ئايينى پێويسته به به‌ڵگه وه‌ڵامى پرسيار بداته‌وه
ديارده‌يه‌كى نازانستى و نامه‌نهه‌جى له هه‌ندێ مامۆستاى ميوانى كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌ياندن وسايت و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان وه‌دى ئه‌كرێت، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه ئه‌و مامۆستايانه كه پرسيارى شه‌رعييان لێ ئه‌كرێت، يه‌كسه‌ر به بێ خستنه‌ڕووى به‌ڵگه‌كان و وته‌ى زانايان، له وه‌ڵامى پرسياره‌كه‌دا ئه‌ڵێت: به‌ڵێ بيكه حه‌ڵاڵه ، نه‌خێر حه‌رامه ، ئه‌وه درووست نييه مه‌يكه، يان ئه‌ڵێت درووسته و‌بيكه ، به‌ڵكو جارى وا هه‌يه هه‌ر به بێ به‌ڵگه‌يه‌ك كه بيخاته ڕوو هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى زۆر به‌ناو ئيسلامه‌وه له كرده‌وه‌يه‌كى دياريكراو ئه‌كات، كه له‌وانه‌يه خۆى واش نه‌بێت، يان ئه‌وه بۆچوونى كه‌سێتى خۆى بێت!
له راستيدا پێويسته له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستا كه وه‌ڵامى پرسيارى شه‌رعى خه‌ڵكى ئه‌داته‌وه؛ به به‌ڵگه‌ى قورئان و فه‌رمووده‌ى صحيح و قسه‌ى زانايانى متمانه پێكراو وه‌ڵام بداته‌وه، نه‌ك هه‌روا حوكمى حازرو بێ به‌ڵگه ده‌ربكات، خۆ تۆ به خۆت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جوبه‌و عه‌مامه‌ت پۆشيوه، يان مونته‌سيبى ئه‌وقافى به‌وه نابيت به زانا و ئيتر به‌ناو شه‌رعه‌وه هه‌رچى بڵێيت خه‌ڵكى ئامينى بۆ بكه‌ن! ئه‌گه‌ريش بيكه‌ن ئه‌وه له ناشاره‌زايى خۆيانه له شه‌رع و ئێوه تاوانبار ئه‌بن!
ئه‌گه‌ريش ناتوانيت به‌به‌ڵگه‌ى شه‌رعى قسه بكه‌يت ، يان كاتى خۆى خويندووه‌ته‌وه‌و ئێستا به‌ڵگه‌كانت له‌بيرنه‌ماوه! كه‌واته تۆ ئاستى ئه‌وه‌ت نييه له ئێزگه‌و و كه‌ناڵه‌كانه‌وه دانيشيت و پێشوازى له پرسياى خه‌ڵكى بكه‌يت.
يان له‌وانه‌يه بڵێت ئه‌و خه‌ڵكه له به‌ڵگه‌و قال الله و قال الرسول تێناگه‌م، ئه‌وه‌ش وا نييه! چونكه خه‌ڵكى خۆ هه‌موويان نه‌خوينده‌وارو بێ ئاگا نين له‌شه‌رعى خوا، تۆ له‌سه‌رته به‌ڵگه بخه‌يته ڕوو، ئه‌وه مه‌نهه‌جييه‌تى وه‌ڵامدانه‌وه‌يه، موفتى وزانايان له هه‌موو دونيا هه‌روا ئه‌كه‌ن، بۆيه با ئه‌مه‌يش نه‌كه‌ين به تايبه‌تمه‌ندى و دانانى مۆركى كوردى و خۆ جياكردنه‌وه‌ى سه‌لبى له خه‌ڵكى.
ئامۆژگارى خۆم و ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه ئه‌كه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاماده‌يى ته‌واويان هه‌بێت له‌ڕووى زانستى شه‌رعييه‌وه، ڕێگه نه‌ده‌نه خۆيان ئه‌و جورئه‌ته بكه‌ن وبه زمانى حاڵ بڵێن خه‌ڵكينه هه‌رچى پرسيارێكتان هه‌يه له هه‌ر بوارێكى دينى خوا ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامتان
ئه‌ده‌ينه‌وه.
له هه‌موويشى زياتر جێگه‌ى سه‌رسوڕمان و داخه، پرسيارى هه‌رچى لێ بكه‌يت له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه ئاسانه‌ى خۆى له به‌ڵگه نه‌هێنانه‌وه، وه‌ڵامى ئاماده‌يه وهه‌رگيزنازانمى لێ نابيسترێت ، به‌ناو ئيسلاميشه‌وه قسه ئه‌كات وئه‌ڵێت: ئيسلام له‌م مه‌سه‌له ڕاوى وايه! ئيمامى مالك بوه‌ستێت ئه‌و ناوه‌ستيت، ولا حول ولا قوة الا بالله.
إحسان برهان الدين
2017-9-5 سليمانى