زانا له خوا نه‌ترسێت جاهيله هه‌رچه‌ند زانستيشى زۆر بێت!
زانست دوو زانسته؛ زانستێك كه ترسى خواى له‌گه‌ڵدا بێت و له پێناو خواى گه‌وره بێت، وه‌كو په‌روه‌ردگارمان فه‌رموويه‌تى: (إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ ۗ) بۆيه ئه‌گه‌ر زانا له خوا نه‌ترسێت زانا نييه با هه‌رچه‌ند زانستيشى زۆر بێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، تاكو زاناتر بێت ده‌بێت زياتر له خواى خۆى بترسێت.
به‌ڵام زانستێكى تر هه‌يه – وه‌كو ئه‌هلى عيلم فه‌رموويانه – ئه‌وه‌يه ئه‌و كه‌سه مه‌سه‌له زانستيه‌كان له‌به‌ر ده‌كات و له‌وانه‌شه تێياندا لێهاتوو بێت، به‌ڵام په‌يوه‌ندى به خواى خۆيه‌وه پچڕاوه يان لاوازه، بۆيه ده‌بينى زانستى باشى پێيه و پشتگيرى دوژمنانى خوا ئه‌كات، له‌وانه‌شه هه‌ندێ له‌و زانسته بۆ پشتگيرى كردنى تاغوته‌كان به كاربهينێت و ملى ده‌قه‌كانيان بۆ باهه‌ڵبدات، يان به ئاره‌زووى خۆى زانسته‌كه‌ى به‌كار بهێنێت له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى و لايه‌ن و كۆمه‌ڵه‌كه‌يدا و به‌ڕۆژى ڕوناك سه‌رپێچى زانايانى گه‌وره‌ى ئيسلام و مه‌نهه‌جى ئيسلامى بكات و، بۆيه ده‌بينيت له‌گه‌ل ڕۆژگاردا فيتره‌تى تيكده‌چێت و خيانه‌تكردنى زانستى به‌لاوه ئاسان ده‌بێت و له گه‌ل ئاڕاسته‌ى با شه‌ن ئه‌كات، ئه‌مانه ڕه‌نگه بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى خه‌ڵكێكى بێ زانست و، وه‌كو خۆيان ڕوناكى به‌سيره‌ييان كوژابيته‌وه فريوبده‌ن وبيانبه‌نه سه‌ر ڕێباز‌و قه‌ناعه‌تى خۆيان، به‌ڵام مه‌حاڵه پشتگيرى خۆايان له‌گه‌ڵ بێت و ياساى خواى گه‌وره ئه‌وه‌يه هه‌ر له‌دونيا پێش قيامه‌ت ڕسوايان ئه‌كات وحه‌قيقه‌تيان بۆ موسوڵمانان ده‌رده‌خات.
إحسان برهان الدين
2017-9-14 سلێمانى
