خه‌وبينين حوكمى شه‌رعى پێ جێ‌گير نابێت
بينينى خه‌وى خۆش وباش دڵخۆشكه‌ره وهانده‌ره بۆ كرده‌وه‌ى چاكه ،به‌ڵام هه‌ر خه‌وێك فه‌رمانێكى تێدا بوو بۆ ئه‌نجامدانى كارێك، يان پچڕانى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ كه‌سێك، يان لاواز كردن و تصحيح كردنى فه‌رمووده‌يه‌ك، يان تۆمه‌تباركردنى كه‌سێك به تۆمه‌تێكى دياركراو، يان زانيارييه‌كى تێدا بوو ده‌رباره‌ى ژيانى ڕۆژانه‌ت، هيچ حوكمێكى شه‌رعى پي جێ‌گير ناكرێت وئاوڕى لێنادريته‌وه، بۆ نموونه كه‌سێك له خه‌ويدا بينى پياوچاكێك يان ته‌نانه‌ت خودى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم خۆى هاته خه‌وى و پێى وت: هاوسه‌ره‌كه‌ت كه‌سێكى باش نييه‌و لێى جيا به‌ره‌وه، يان وريايى پێت دا ده‌رباره‌ى هه‌ر كه‌سێك كه لێى دوربكه‌ويته‌وه، به هيچ شێوه‌يه‌ك نابێت وا بكه‌يت، چونكه ئه‌هلى عيلم له‌سه‌ر ئه‌وه يه‌ك ده‌نگن كه :(الرؤيا المنامية لا يثبت بها حكم شرعي) واته: ئه‌وه‌ى له خه‌ودا ده‌يبينى هيچ حوكمێكى پي جێ‌گير نابێت.
پێشه‌وا النووي فه‌رموويه‌تى:(لو كانت ليلة الثلاثين من شعبان ولم ير الناس الهلال، فرأى إنسان النبي صلى الله عليه وسلم في المنام فقال له: الليلة أول رمضان لم يصح الصوم بهذا المنام، لا لصاحب المنام ولا لغيره).واته: ئه‌گه‌ر شه‌وى سى شه‌عبان بوو كه‌سيش مانگى نه‌بينيبوو، كه‌سێك پێغه‌مبه‌رى صلى الله عليه وسلم بينى له خه‌ودا وفه‌رمووى: سبه‌ينێ يه‌كه‌م ڕۆژى ڕه‌مه‌زانه ئه‌و خه‌وه ئيشى پي ناكرێت.
(رؤيا) له فه‌رمووده‌يه‌كى بوخاريدا هاتووه له خواوه‌يه‌و (حلم) له شه‌يتانه‌وه، به‌ڵام ته‌نها دڵخۆشكه‌ره‌و هه‌رگيز حوكمى شه‌رعى پێ ديارى ناكرێت، له‌فه‌رموده‌يه‌كدا له سه‌حيحى بوخاريدا هاتووه:( لم يبق من النبوة إلا المبشرات، قالوا وما المبشرات، قال: الرؤيا الصالحة. وفي رواية أنه لم يبق من مبشرات النبوة إلا الرؤيا الصالحة يراها المسلم أو تر‌ى له) واته به (مبشرات) ناوى بردووه كه ته‌نها دڵخۆشكه‌ره وموژده‌به‌خشه.
له‌وانه‌شه هه‌ندێ خه‌و ورياييكردنه‌وه‌ى تێدا بێت بۆ كه‌سى تاوانبار ولاڕێ ئه‌وه پێويسته له تاوانه‌كه‌ى بگه‌ڕێته‌وه و په‌ند وه‌ربگرێت، به‌ڵام هه‌رچى خه‌وێك په‌يوه‌ندى به حوكمدان بوو به‌سه‌ر كه‌سه‌كانه‌وه له ڕووى باشى وخراپى و دوورونزيكى له خواى گه‌وره، يان حوكمێكى دونيايى تێدا بوو وه‌كو ئه‌وه‌ى به‌پێى خه‌وێك وابزانيت شته دزراوه‌كه‌ت فڵانه‌كه‌س دزيوێتى، يان نهێنييه‌كى ديارى كرا‌و ده‌ربخات به‌هيچ شێوه‌يه‌ك پشتى پێنابه‌سترێت.
پوخته‌ى باسه‌كه‌م ئه‌وه‌يه:
– خه‌و به هيچ شێوه‌يه‌ك سه‌رچاوه‌يه‌ك نييه بۆ شه‌رع و حوكمى شه‌رعى.
– خه‌و سوننه‌تێكى پێ جێ‌گير نابێت كه له‌شه‌رعدا نه‌بێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
– ئه‌وه‌ى له‌شه‌رع و فه‌تواى زاناياندا جێ‌گير بووه خه‌وى هيچ كه‌سێك نايگۆڕێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ش له‌خه‌وه‌كه‌دا وتبێتى خودى پيغه‌مبه‌ر بێت صلى الله عليه وسلم.
– خه‌و دڵخۆشكه‌ره و له‌وانه‌شه ورياكه‌ره‌وه بێت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى له تاوان و سه‌رپێچى.
– هيچ مه‌سه‌له‌يه‌كى بنچينه‌يى دين يان دونيا له‌سه‌ر بنه‌ماى خه‌و يه‌كلا نابێته‌وه‌و وپشتى پێ نابه‌سترێت، چونكه شه‌رعى خوا هه‌موو ورده‌كارييه‌كى تێدايه و خه‌و يه‌كێك نييه له‌سه‌رچاوه‌كانى.
– ئه‌گه‌ر موسوڵمان هه‌ر خه‌وێكى ناخۆشى بينى ئه‌وه‌نده به‌سه په‌نا بگرێته خواى گه‌وره وه‌كو له‌م فه‌رموده‌دا له سه‌حيحى موسليم هاتووه”فمن رأى رؤيا فكره منها شيئا فلينفث عن يساره ، وليتعوذ بالله من الشيطان ، لا تضره ، ولا يخبر بها أحداً ” واته: ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى له‌سه‌ره كه باسى نه‌كات و له شه رى شه يتان په‌نا بگرێته خواى مه زن و سێ جار به‌لاى چه‌پى خۆي‌دا تف بكات (به‌بێ ئه‌وه ته‌ڕى تێدا بيت تفه‌كه‌ى) ئيتر هيچ زيانێكى له‌و خه‌وه پي ناگات به ئيزنى خوا.
إحسان برهان الدين
2017-8-2 سلێمانى