موسوڵمانان به شێوه‌يه‌كى گشتى قورئان ئه‌خوێنن، به شێوه‌يه‌كى تايبه‌تيش له ڕه‌مه‌زاندا وزۆربه‌مان به‌لاى كه‌مه‌وه له‌و مانگه‌دا خه‌تمه‌يه‌ك ئه‌كه‌ين، ئامۆژگارى خۆم له پێش ئێوه ئه‌كه‌م خه‌تمه‌ى ئه‌م ساڵمان با خه‌تمه‌يه‌كى جياواز بێت به‌ڵكو شوێنه‌وارو كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌و گرنگ له ژيانماندا درووست بكات.
مه‌به‌ستم له جياواز ئه‌وه‌يه ته‌نها په‌له‌ى ته‌واو كردنيمان نه‌بێت و ئه‌م خه‌تمه با به هێمنى و له‌سه‌ر خۆ و yبه (تدبر) به‌ڵێ با به تدبر بيخوێنينه‌وه، هه‌روه‌كو خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: (أفلا يتدبرون القرا‌ن أم على قلوب أقفالها) ، ئێمه مه‌حروم و بێ به‌شين له‌و چێژه‌ى هاوه‌ڵان و زانايانى سه‌له‌ف و شوێنكه‌وتوانيان هه‌ستيان پێ ده‌كرد، به‌ڵێ له‌وانه‌يه بارى قورسى گوناهه‌كانمان هۆكارێكى ڕاسته‌وخۆى ئه‌و چێژ وه‌رنه‌گرتن و سوود نه‌بينينه بێت، به‌ڵام بێگومان ئاسته‌نگى گه‌وره لێ وردنه‌بوونه‌وه‌و تدبر نه‌كردنێتى، كه قورئان ده‌خوێنين په‌له‌مانه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى خه‌تمه‌كه بكه‌ين و به‌دوايدا خه‌تمه‌يه‌كى تر بكه‌ين، زۆرجار له خێرايى خوێندنه‌وه‌دا هه‌ر نازانين خواى گه‌وره چيمان پێ ئه‌فه‌رموێت و چيمان لێ داوا ئه‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌مان لا گرنگه ئه‌و وێرده‌ى دامانناوه بۆ به‌رنامه‌ى مانگه‌كه ته‌واوى بكه‌ين، له‌وانه‌شه – په‌نا به خوا – باسيشى بكه‌ين كه له‌وه‌نه كاتدا توانيمان ئه‌وه نده
خه‌تمه بكه‌ين.
خويندنه وه ى قورئان به بێ تدبر وه‌كو دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌زاران جار (لا اله الا الله) يه به بێ ئه‌وه‌ى پێناسه‌و مه‌رجه‌كان و هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانى بزانين، ئه‌ميش هه‌ر وه‌كو ئه‌وه وايه، له‌وانه‌شه ئه‌و به‌ڵێنه له فه‌رمووده‌كاندا دراوه كه هه‌ر پيتێكى ده چاكه‌ى له‌سه‌ره بۆ خوێندنه‌وه‌يه‌كى ورد و له‌سه‌رخۆ و به تدبر و كارپێكردن بێت، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ى گورگێگت به‌دواوه بێت و له ترسيدا هه‌ڵهاتبيت وا په‌له‌ت بێت بۆ ته‌واو كردنى خه‌تمه‌كه.
يه‌كێك له هۆكاره‌كانى خراپى حاڵى موسوڵمانان و ئه‌و دووبه‌ره‌كى و جه‌هله‌ى له نێوياندا په‌يدا بووه ، بێگومان ئه‌وه‌يه كه له قورئان تێناگه‌ن كاريشى پێ ناكه‌ن،
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك زۆربه‌ى حوكمه‌كانى قورئان په‌ك بخات ، موسوڵمانان هيچ كێشه‌يه‌كيان نييه، خه‌تمه‌ى خۆيان به‌و ساردوسڕيه‌ى جاران ده‌خوێنن و وا ده‌زانن هيچيان له چاكه‌و خزمه‌تى دينى خوا به‌و قورئان خويدنه نه‌هێشتوه‌ه‌ته‌وه، ئه‌مما ئه‌وه‌ى كه قورئان به شێوه‌يه‌كى كردارى و پراكتيكى له سه‌ر زه‌مينه‌ى واقيع ڕێژه‌يه‌كى زۆرى خراوه‌ته گۆشه‌يه‌كى تاريكه‌وه ئه‌وه‌يان هه‌ر هه‌ستى پێناكه‌ن.
من به هه‌لى ده‌زانم به هه‌موو موسوڵمانێكى به‌ڕێز كه تواناى تێگه‌يه‌شتن و قووڵبوونه‌وه‌ى هه‌يه بڵێم:
ئه‌م ساڵ له‌م مانگه پيرۆزه‌دا قورئان به قووڵى بخوينه ره وه ، به هه‌موو ڕه‌ه‌هه‌نده‌كانييه‌وه، قورئان واته سه‌رچاوه‌ى بيروباوه‌ر وعه‌قيده، تێگه‌يشتنى شه‌رع ى خوا، به‌رنامه‌ى كارى موسولمان ، تێگه‌يشتن له حه‌قيقه‌تى دونيا و مرۆڤ و به‌رنامه‌كان، سوود نه‌بينينى خه‌ڵكى له قورئان خوێندن به هۆى تدبر نه‌كردنى ئايه‌ته‌كانه، ئه‌گينا وه‌ك تێبينى ده‌كرێت ئه‌وانه‌ى له ڕۆژ ئاوا كه عه‌ره‌بيش نازانن، كاتێك بڕيار ده‌ده‌ن لێكۆڵێنه‌وه له قورئان بكه‌ن، ده‌بينين دواى چه‌ند مانگێك يه‌كسه‌ر موسوڵمان بوونى خۆيان ڕاده‌گه‌يه‌نن،.
ئه‌م بانگه‌وازه‌م بۆ خۆمه پێش ئه‌وه‌ى بۆ ئێوه بێت، با وه‌كو (ابن تيمية) ره‌حمه‌تى خواى لێبێت كه ئايه‌تێكمان خوێنده‌وه و لێى تێنه‌گه‌يشتين سه‌ر بخه‌ينه سوجده بۆ خواى گه‌وره وبڵێن: ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى ئيبراهيمت تيگه‌ياند تێمگه‌يه‌نه ، ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى سوله‌يمانت حاڵى كرد حاڵيم بكه، نه‌ك كێبڕكێى ته‌واو كردنى ئايه‌ته‌كانمان بێت و وه‌كو حاسيبه پاداشته‌كانى بژمێرين، كه هه‌ر پيتێك له ئايه‌تيكدا ده پاداشتى تێدايه، كێ ئه‌ڵێت خواى گه‌وره ئه‌و پاداشته گه‌وره به ئێمه‌ومانان ده‌دات كه له‌وانه‌يه‌به بێ تێگه‌يشتنى ته‌واوو (تدبر)بيخوێنينه‌وه، قورئانخوێندنيش هه‌ر وه‌كو نوێژ‌و عيباده‌ته‌كانى تره، ئايا كه‌سێك نوێژ له‌و ئه‌وپه‌ڕى نيه‌ت پاكى و خشوع و ته‌سليم بوون به خواى گه‌وره بكات ، وه‌كو كه‌سێكه كه خۆيشى نازانێت له نوێژه‌كه‌يدا چى ئه‌ڵێت و له گه‌ڵ ده‌ست پێكردنى نوێژ داڵغه‌و ئه‌ندێشه‌و لێكدانه‌وه ده‌ست پيده‌كات تا ئه‌و كاته‌ى سه‌لام ده‌داته‌وه.
گومانى تيدا نييه كه سوننه‌تى صحيح پێويسته هاوڕێ له گه‌ل قورئاندا بخوێنرێته‌وه و هه‌ردوكيان وه‌كو دووباڵن موسوڵمان به هۆيانه‌وه به‌ره‌و ڕه‌زامه‌ندى و به‌هه‌شتى خوا ده‌ڕوات، به‌ڵام لێره باسم له‌سه‌ر خه‌تمه‌يه‌كى قورئان بوو كه له ره مه زاندا به تدبر بخوێنرێته‌وه..
هه‌روه‌ها شايانى باسه ئه‌وه‌ش بڵێم كه به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وانه‌ى وا ئه‌زانن تدبر ى قورئان هيچى پيويست نييه جگه له‌وه ى دڵت لاى ئه‌وه بێت كه ئه‌يخوينيته‌وه‌و چه‌ند جار دووباره‌ى بكه‌يته‌وه بۆ گه‌يشتن به مه‌به‌ست، پێم وايه له‌گه‌ل ئه‌وانه‌شدا تدبر پيويستى به هه‌ندێ ئامراز هه‌يه وه‌كو شاره‌زايى زمانى عه‌ره‌بى و په‌نا بردنه به‌ر هه‌ندێ معجم و به‌لاى كه‌مه‌وه دوو ته‌فسيرو هه‌ندێ ئامرازى تر كه ئه‌وه‌ش باسيكى سه‌ربه‌خۆى ئه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و خويندنه‌وه‌ى كه به په‌له به‌سه‌ر ئايه‌ته‌كاندا تێپه‌ڕيت ئه‌سته‌مه سوودێكى به‌رچاوى له ژيانى موسوڵماندا هه‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌زار خه‌تمه‌ى له‌و جۆره‌ش بكات..والله اعلم.
داواكارم خواى گه‌وره به لوتف و به‌زه‌يى خۆى دامانپۆشێت و به ميهره‌بانى خۆى له گوناهه‌كانمان ببورێت، والحمد لله الذي بنعمته تتم الصاحات.
إحسان برهان الدين
30 شعبان 1438
2017-5-26