“ئامۆژگاری دڵسۆزێكتان سه‌باره‌ت به ده‌نگدان”
داواكارم له هه‌موو هاوڵاتییه‌كی ئازیز كه ترسی خوا و لێپرسینه‌وه‌ی قه‌برو قیامه‌تی هه‌یه، خۆی له ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان به دوور بگرێت و بۆ زه‌رب لێدانیش توخنی پرۆسه‌كه نه‌كه‌وێت. سوێند به الله هه‌م بۆ دینتان زیانه و هه‌م بۆ دونیاتان درێژه‌دانه به‌و حاڵه ناله‌باره‌ی ساڵانێكه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، لێی به‌ری بن ان شا‌ء الله سه‌رفرازی دونیا و دواڕۆژن، به‌رپرسیارێتی ئه‌م قسه‌م له دونیا و دواڕۆژدا هه‌ڵده‌گرم و نه‌ك ته‌نها گوناهی ده‌نگ نه‌دانتان به ئه‌ستۆم، به‌ڵكو ان شا‌ء الله هاوبه‌شی پاداشتم له گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا به هۆی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه ده‌نگ نادات، ئه‌گه‌ر هه‌ر سوور بوون و ده‌نگتاندا، له ڕووی ئایینیه‌وه وا من و هه‌ر كه‌سێك وریای كردوونه‌ته‌وه بووین به حوججه و به‌ڵگه به‌سه‌رتانه‌وه و پاساومان بۆ نه‌هێشتوونه‌ته‌وه، له ڕووی دونیاییشه‌وه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و په‌نجه‌ی ده‌نگتان پێدا، وه‌كو چۆن بۆ ده‌نگدانه‌كانی پێشووتان گه‌ستتان ناچار بۆ ئه‌م جاره‌ش دیسان ده‌یگه‌زنه‌وه و په‌شیمان ده‌بنه‌وه ، ئه‌و كاته‌ش كار له كارترازاوه و په‌شیمانی سوودی نه‌ماوه، دڵنیابه ده‌نگ بۆ كه‌سێك بده‌یت وه‌لی و خۆشه‌ویستی الله یش بێت به ئاسماندا هه‌ڵفڕێت و به سه‌رئاودا ڕێ بكات هه‌ر تاوان باری و هه‌ر شایسته‌ی سزایت. ئه‌وه‌نده‌ی من له دینی خوا تێگه‌یشتووم به ده‌نگدانتان دوو سزا چاوه‌ڕێتانه، یه‌كێك لای په‌روه‌ردگار و ئه‌وه‌كه‌ی له‌م دونیا، چونكه ئه‌وانه‌ی ئێوه تووش ده‌كه‌ن و ده‌نگیان بۆ ده‌ده‌ن ئیتر پشتتان تێ ده‌كه‌ن و گاڵته به عه‌قڵتان ده‌كه‌ن، جا ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییتان به دونیای خۆتاندا نایه‌ته‌وه وسوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆتان بكه‌ن به په‌یژه بۆ سه‌رخستنی كه‌سانێكی تر به شانی خۆتان، به‌زه‌ییه‌كتان به دینی خۆتاندا بێته‌وه چونكه ده‌نگدان گوناهێكی زۆر گه‌وره‌یه و هه‌رچیتان پێ ده‌وترێت گوایه ده‌نگدان شایه‌تییه و پێویسته كه‌سانی موسوڵمان له‌و جێگه هه‌بێت و زانایان ڕایان وایه به‌شداری بكرێت و ئه‌گه‌ر ئێمه له‌وێ نه‌بین كێ حه‌ق بگه‌یه‌نێت و …هه‌موو ئه‌و قسانه خۆڵ له چاوكردن و چه‌واشه‌كارییه و مه‌به‌ست و مه‌رامی تری له دواوه‌یه، دینیش گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌مانه با له‌كه‌داری نه‌كه‌ین.. اللهم هل بلغت.
إحسان برهان ا‌لدین 2018-5-9