خه‌ڵكى به فيتره‌تيان به‌رگرى له دينى خۆيان ده‌كه‌ن
كوردستان هه‌موو جۆره هه‌وڵێكى له‌گه‌ڵ ده‌درێت له ئيسلام دووربخرێته‌وه، خه‌ڵكيش پاش لوتفى خوا ته‌نها پشتيان به فيتره‌تيان قايمه بۆ ئه‌وه‌ى له خشته نه‌چن، چونكه ئه‌وانه‌ى ده‌بوو به‌رگرى له دينى خوا بكه‌ن، په‌يوه‌ندى ستراتيجى به‌هێز له گه‌ل نه‌يارانى دينى خوا ده‌يانبه‌سێته‌وه، بنچينه‌كانى ديموكراتيه‌ت و ئازادى تاكه كه‌سى و به‌رژه‌وه‌ندييه جياجياكان له بوارى سياسه‌ت و ڕاگه‌ياندن و ڕاگرتنى به‌ڵانسى په‌يوه‌ندييه‌كان وڕازى كردنى شه‌قام وشتى تر ، ڕێگرن له‌وه‌ى له گوڵێ كاڵتريان پێ بڵێن.
له‌وانه‌يه به‌و وته‌ى (عبد المطلب) سه‌رسام بن كه ده‌يوت: (أنا رب الإبل و للبيت رب يحميه) واته: كاتێك ئه‌بره‌هه هێرشى بۆ مه‌ككه هێنا بۆ ئه‌وه‌ى ماڵى خوا بڕۆخينێت، وشتره‌كانى (عبدالمطلب) ى به تاڵان بردبوو، ئه‌ويش وه‌كو سه‌ركرده‌و ده‌م سپى خه‌ڵكى ، له جياتى ئه‌وه‌ى به‌رگرى له مه‌ككه‌و ماڵى خوا بكات داواى وشتره‌كانى خۆى له ئه‌بره‌هه كرد و وتى: من خاوه‌نى وشتره‌كانى خۆمم و كه‌عبه‌ش خاوه‌نێكى هه‌يه به‌رگرى لێ ده‌كات.
إحسان برهان الدين
21- رمضان-1438
