یه‌قینم وایه هه‌موو سیاسییه‌ك له‌م نه‌كسه‌یه به‌شدار بووه یه‌ك جار تاوانباره‌و شایانی دادگاییكرنه، به‌ڵام هه‌موو مه‌لا و كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامی گشتی یان حیزبی كه ته‌پڵی ناسیۆنالیزمییان له‌گه‌ڵ عه‌لمانی و قه‌ومییه‌كاندا لێده‌دا و، خۆیان كردبوو به بووقی ئه‌وان و یان له مزگه‌وته‌كانه‌وه هاوشێوه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربان ته‌كبیراتیان ده‌كرد و بێ بایه‌خدان به بنه‌ما سه‌ره‌كی وهێڵه پانه‌كانی بیروباوه‌ڕی دینه‌كه‌یان سه‌ركرده‌كانیان له‌سه‌ر حسابی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره له خۆیان ڕازی ده‌كرد وپاشكۆبوونی خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌لماند؛ ئه‌وانه دوجار تاواتبارن و شایانی سزا وسه‌ركۆنه‌كردنن؛ جارێك وه‌كو سیاسییه‌كان كه هاوكاریان بوون وچاره‌نووسی خۆیان به چاره‌نووسی ئه‌وانه‌وه به‌ست، جارێكی تریش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ناهه‌ق و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی جۆراوجۆر یان له‌به‌ر ترس پۆشاكێكی ئایینیان به‌به‌ر ڕیفراندۆم دا كرد و خۆڵیان له چاوی هه‌موو كوردێكی موسوڵمان كرد له‌م كوردستانه كه له‌نه‌زانینی خۆیان متمانه‌یان به‌وان به‌خشیبوو.
