هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌یان پێكهێناوه له لای خوا و پاشان له لای خه‌ڵكی یه‌ك حیسابیان هه‌یه ، نابێت هیچ لایه‌نێك بیه‌وێت خۆی له لایه‌نێكی تر به پاكتر و چاكتر بزانێت له كاتێكدا بووه‌ته كۆڵه‌كه بۆی و به‌شداره له‌شه‌رعیه‌ت پێدانی و دڵیشی ڕێگه‌ی نادات كورسی وه‌زاره‌ته‌كه به جێ بهێڵێت! ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌مووی به ده‌ستی سیاسه‌تی ئه‌م حكومه‌ته‌وه له ئه‌و په‌ڕی ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تیدان، بۆیه یه‌ك به یه‌كی پێكهاته‌كانی ئه‌م به‌ناو حكومه‌ته كه نه سیفه‌ت و نه ئاكاری حكومه‌تی تێدا ماوه – به‌وانه‌شه‌وه كه ده‌ركراون و حه‌ز له گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن – به‌رپرسن له‌و سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی كه خه‌ڵكی دووچاری بوونه.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-2-6 سلێمانی